یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری كرا

:: AM:09:44:14/03/2023 ‌
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵی دیاری كرد و یەكەم ڕۆژی رەمەزان دەكەوێتە سێیەم ڕۆژی نەورۆز.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی ئادار، نووسینگەی عەلی سیستانی لە راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا كاتەكانی بەڕۆژووبوون و بەربانگكردنەوە و نوێژەكانی مانگی رەمەزانی دیاری كردووە.

بەپێی ئەو خشتەیەی نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان بڵاوی كردووەتەوە، رۆژی پێنجشەم 23ـی ئادار یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە كە دەكەوێتە سێیەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزی كوردستان.

لە ماوەی رابردوودا ناوەندی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی رایان گەیاندبوو، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەكەوێتە پێنجشەم 23ـی ئادارەوە، بۆیە پێشبینی دەكرێ‌ ئەمساڵ شیعە و سوننە بەیەكەوە یەكەم ڕۆژی رەمەزان دەست پێ‌ بكەن.



وشە - رامیار جەواد