زۆرجار پرسیاری ئه‌وه‌مان بۆ دروست بووه ئایا بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێلی به‌نزین هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی گاز وایه؟ ئه‌ی هه‌مان رۆنیان بۆ به‌كار دێت؟ له وه‌ڵامدا شاره‌زایه‌ك ده‌ڵێ، نه‌خێر یه‌ك شێوه نین و رۆنه‌كانیشیان جیایه.
ئه‌ی چۆن جیای بكه‌ینه‌وه؟
كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕیش بۆ ''وشه'' گوتی، رێیه‌كی سه‌ره‌كیمان هه‌یه بۆ جیاكرنه‌وه‌ی ''رۆنی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و رۆنی ئۆتۆمبێلی گاز''، ئه‌ویش كورتكراوه‌كانی سه‌ر كه‌ته‌لۆكی رۆنه‌كه‌یه له‌سه‌ر بزوێنه‌ره‌كه نووسراوه و به ''API'' ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و پیته‌ی دوای ''API'' بزوێنه‌ره‌كه دیاری ده‌كات كه به‌نزینه یان گاز.
ئه‌وه‌یشی گوت، ئه‌گه‌ر ویستمان رۆنێك بۆ به‌نزینی به‌كار بێنین، ئه‌وا ده‌بێ دوای كورتكراوه‌ی API پیتی S ده‌ست پێ بكات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ویستمان رۆنێك بۆ گاز به‌كار بهێنین، ئه‌وا ده‌بێ دوای API پیتی C ده‌ستی پێ كردبێت، به‌مشێوه‌یه رۆنی بزوێنه‌ری به‌نزین و گاز له یه‌كتر جیا ده‌كه‌ینه‌وه.
بابه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی رۆنی به‌نزین و گاز، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌لای وه‌ستا و رۆنگۆڕه‌كان تێكه‌ڵ نه‌كرێن و به نه‌زانی رۆنی به‌نزین بۆ گاز به‌كار نه‌یه‌ت یان به پێچه‌وانه‌وه، چونكه جیا نه‌كردنه‌وه‌یان كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كات و ئۆتۆمبێلیش تووش ده‌یان گرفت ده‌كات.