گەنجێك بە كوژراوی لەناو بیرێك دۆزرایەوە

:: AM:10:55:14/03/2023 ‌
لەلایەن بنكەی پۆلیسی رەحیماوا، تەرمێك لەناو بیرێك لە گەڕەكی رەحیماوای كەركووك بەكوژراوی دۆزرایەوە، هەفتەیەك پێش ئێستە كەسوكاری هەواڵی ونبوونی كوڕەكەیان راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی ئادار، لەلایەن بنكەی پۆلیسی رەحیماوا، تەرمێك لەناو بیرێك لە گەڕەكی رەحیماوا بەكوژراوی دۆزرایەوە.

كوژراوەكە ناوی قەحتان سەباح فەتاح /29 ساڵ/ـە و پێدەچێت هەفتەیەك پێش ئێستە كوژرابێت.

بنەماڵەی ئەو گەنجە هەفتەیەك پێش ئێستە لەڕێی میدیاكانەوە، هەواڵی ونبوونی كوڕەكەیان بڵاو كردەوە و رایان گەیاند، چارەنووسی نادیارە و مۆبایلەكەشی داخراوە.

باس لەوەش دەكرێ‌، دوو هاوڕێی گەنجەكە گیراون و دانیان بە تاوانەكە داناوە كە كووشتوویانە.

دۆخی تەناهیی كەركووك دوای رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 بە تەواوی تێكچووە و دیاردەی چەكداری بەرۆكی ئەو شارەی گرتووە .



وشە - رامیار جەواد