پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی ته‌ماته به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و ته‌ندروست، یه‌كێكه له‌و ئاڵنگارییانه‌ی چێشتخانه كه زۆربه‌ی ئافره‌تان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، له‌وه‌ی نازانن چۆن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌ڵیبگرن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئیمارات نیوز"، هه‌ندێك له ئافره‌تان ناوه‌وه‌ی ته‌ماته ده‌رده‌هێنن ئینجا ده‌یخه‌نه به‌فرگر، به‌ڵام به‌مه به‌رهه‌مه‌كه تووشی تێكچوون ده‌بێت و تامی ده‌گۆڕێت، بۆیه پێویسته فێری باشترین ڕێ بیت بۆ هه‌ڵگرتنی، ئه‌ویش به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسان ده‌توانی ئه‌نجامی بده‌ی.
چەند هەنگاوێکی ئاسان بۆ هەڵگرتنی تەماتە
سه‌ره‌تا ته‌ماته‌كان به ئاوێكی شله‌تێن بشۆره‌وه تا ته‌واو پاكیان ده‌كه‌یته‌وه، ئینجا بیخه‌ره ناو سهلهیهك تا هیچ ئاوێكی زیاده‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، پاشان به خاولییه‌كی پاك به نه‌رمی وشكیان بكه‌ره‌وه و بیانخه‌ره ناو كیسه‌یه‌كی نایلۆن، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وای ناو كیسه نایلۆنییهكان ته‌واو به‌تاڵ بكرێت، دواتر بیخه‌ره ناو ساردكه‌ره‌وه. به‌م شێوه‌یه به رێیه‌كی دروست و ئاسان هه‌ڵیده‌گریت.
هه‌روه‌ها رێیه‌كی تریش هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی ته‌ماته، ئه‌ویش وشككردنهوهیهتی كه بۆ ماوه‌یه‌كی باش به پارێزراوی ده‌یهێڵێته‌وه به‌بێ تێكچوون، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێگ ته‌ماته‌كان بشۆیته‌وه، ئینجا وشكی بكه‌یته‌وه و به چه‌قۆیه‌ك پارچه‌یان بكه‌یت، پاشان له‌سه‌ر كاغه‌زی زبده له‌سه‌ر سینییه‌ك دایانبنێ و بیخه‌ره ناو فڕن، كه‌مێك زه‌یتی زیتوونی به‌سه‌ردا بپڕژێنه و له پله‌یه‌كی گه‌رمی مامناوه‌ند به‌جێی بهێڵه.
دواتر ده‌بینی قه‌باره‌یان بچووك ده‌بێته‌وه كه‌میش ده‌بنه‌وه، پاشان له فڕنه‌كه ده‌ریانبهێنه به‌جێی ده‌هێڵی تا سارد ده‌بنه‌وه، دواتر ده‌بێت بیانخه‌یته ناو ده‌به‌یه‌كی سه‌ر داپۆشراو به بڕی پێویست زه‌یتی زه‌یتوونیان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ی، به‌باشی دایاندهپۆشیت و ده‌یانخه‌یته ناو ساردكه‌ره‌وه.