ڤیڤیان دسینه ئه‌كته‌ری هیندی ناسراو به "ئاڕكه‌ی"، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمێك به ناوی "مەدهوبالا" بووه كه‌سێكی به‌ناوبانگ، له پێناو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه كچه‌كه خه‌ڵكی میسره، بووه‌ته مسوڵمان.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته
ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، ڤیڤیان دسینه ئه‌ستێره‌ی بۆڵیوود، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته میسرییه‌كه‌ی بكات، بووه‌ته مسوڵمان كه باوكی ئاینی مه‌سیحه و دایكی ئاینی هیندۆسه.
ده‌گوترێت سێ ساڵ له پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیدا بوونه
ئاڕكه‌ی بووه مانشێتی هه‌واڵی ڕۆژنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به هه‌واڵی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی میسری نووران ئوسامه، ده‌گوترێت سێ ساڵ له پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیدا بوونه، به‌ڵام شاردوویانه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و ئه‌كته‌ره هیندییه، ئه‌و دوانه زیاتر له سێ ساڵه پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستییان هه‌بووه، پێوه‌ندییه‌كه‌یان له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ كردووه كه نووران به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وكات له گۆڤارێكدا كاری كرده‌وه، له كارێكی بڕیاری داوه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاڕكه‌ی بكات كه ئه‌و یه‌كێك بوو له سه‌رسامه‌كانی.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ڤیڤیان نایه‌وێ باسی ژیانی تایبه‌تی خۆی بكات، پێی باشتره ئه‌مه له میدیاكان دوور بخاته‌وه، چونكه نووران ئارامی به‌ژیانی به‌خشیوه.
جێی سه‌رنجه ڤیڤیان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی هیندی وه‌هبیز دۆرابجی كردبوو، به‌ڵام دوای سێ ساڵ له هاوسه‌رگیری جیا بوونه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی شكست و نه‌گونجان له پێوه‌ندییه‌كه‌یان، بڕیاریان دا جیا ببنه‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2021 ڕێكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌یان كۆتایی پێ هێنا.
ڤیڤیان دسینه كه به كاره‌كته‌ری ئاڕكه‌ی له ھه‌رێمی كوردستان ناوبانگی په‌یدا كردووه، پاش درامای (مه‌دھوبالا)، به‌شداریی چه‌ند درامایه‌كی تری ھیندی كردووه، به‌ڵام ھیچ كامێكیان وه‌ك درامای مه‌دھوبالا ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوو.