ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی ورد و نوێ بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له پلانێكی نهێنی حكوومه‌تی چین ده‌كات كه له ساڵی ڕابردووه هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه له‌لایه‌ن په‌كینه‌وه ده‌نرێ، ئه‌ویش بریتییه له به‌ستنی دیدارێكی لووتكه به به‌شداری سه‌رجه‌م وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تا وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه خاوه‌نی زۆرترین سه‌رچاوه‌ی سروشتین له ڕووی دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه به‌هێزترین ڕۆڵی سیاسی و دیپلۆماسی خۆیان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگێڕن و هاوشێوه‌ی ئێسته به په‌راوێزخراوی نه‌مێننه‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی
وۆل ستریت جۆرناڵ هاتووه، كه له ڕۆژانی ڕابردوو له په‌كین لێكگه‌یشتن و سه‌ره‌تای ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه بووه جێی سه‌رسڕمان و شۆكبوونی زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا، به‌ڵام دیداری نێوان هه‌ردوو وڵات به نێوه‌ندگیری چین ئه‌نجام درا، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ هه‌نگاوی گرنگتر و گه‌وره‌تر له نێوان هه‌ردوو وڵات بنرێت، تا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به خێرایی به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه و باشبوونه‌وه هه‌نگاو بنێن.
بیرۆكه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی نێوان سعوودیه و ئێران له له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو له ڕیاز له‌لایه‌ن شی جین پینگی سه‌رۆكی چینه‌وه خرایه به‌رده‌م هه‌ردوو وڵات، واده‌یه‌كی ڕوونیشی بۆ دیاریكرا كه بریتی بوو له‌وه‌ی به‌ر له گه‌یشتن به كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2023 ده‌بێ سه‌ركرده‌كانی ئێران و سعوودیه له په‌كین كۆ ببنه‌وه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌یش له ڕۆژانی ڕابردوو هاته‌دی و بووه سه‌ردێڕی گه‌رمی زۆرینه‌ی ڕه‌های میدیاكانی جیهان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌می چینه و پاش زیاتر له حه‌وت ساڵ پچڕانی ته‌واوه‌تی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕیاز و تاران، دواجار سعوودیه و ئێران له‌سه‌ر ئاستێكی دیار له‌گه‌ڵ یه‌كتر له په‌كین كۆبوونه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه هه‌ر له‌مساڵ دیداری لووتكه له نێوان وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و ئێران به‌ڕێوه بچێت.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه چین ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بسه‌پێنێت، نێوه‌ندگیریكردنیش له نێوان وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان و ئاشتكردنه‌وه‌یان ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ر ده‌گێڕێت، تا ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه به چاوێكی تر سه‌یری چین بكه‌ن، به‌وه‌ی په‌كین هه‌وڵی قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه نادات، بگره هاریكاری وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات، تا كێشه و ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كۆتایی پێ بهێنن، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه متمانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه به چین زۆر زیاتر ده‌كات و واده‌كات كه هه‌ژموونی چین به‌سه‌ر ناوچه‌كه به خێرایی ڕوو له فره‌وانبوون بكات.
ئه‌گه‌ر جاران پێوه‌ندی چین له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا له ڕووی بازرگانی و وزه و ئابوورییه‌وه بووبێت، ئێسته په‌كین هه‌نگاوی زیاتر جیا له‌و بوارانه ده‌هاوێژێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوچه‌یی داده‌نێت و ده‌یه‌وێ ڕۆڵێكی میحوه‌ری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه به ئاراسته‌ی نزیككردنه‌وه‌ی ته‌واوی وڵاتان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بهاوێژێت، به دڵنیاییه‌وه‌یش ئه‌مه ده‌بێته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان واشنتن و په‌كین، به تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندان ده‌یه‌یه ئه‌مه‌ریكا به چڕی كار له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندی زۆری له ناوچه‌كه هه‌یه و هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیشی به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه سه‌پاندووه، هه‌ستانه‌وه‌ی چین له‌و نێوه‌نده‌دا بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و نزیككردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له په‌كین، به ته‌واوی لێدانه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌رچه‌نده دیداری سعوودیه و ئێرانیش له پشتی په‌رده‌وه له په‌كین ئه‌نجام درا و ته‌نیا زانیاری ڕووكه‌ش له‌باره‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی خرایه ڕوو، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌میانه‌ی دیداره‌كه ئێران ڕازی بووه كه ده‌ست له هاندانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر سعوودیه به‌ربدات و سعوودیه‌یش له به‌رانبه‌ردا هاوكارییه‌كانی بۆ پێگه‌ی میدیایی "ئێران ئینته‌رناشناڵ" ده‌وه‌ستێنێت، یان سیاسه‌تی دامه‌زراوه میدیاییه‌كه به‌جۆرێكی تر ده‌گۆڕێت، هه‌ردوولایش له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ڕێككه‌وتوون.
جۆن ئالته‌رمان پسپۆر له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ستراتیجی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ئاشتبوونه‌وه‌ی تاران و ڕیاز ده‌سته‌واره‌یه‌كی گرنگه بۆ چین و ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تییكردنی په‌كین له‌و به‌شه‌ی جیهان پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌كات، به ته‌واوی كۆتایی به‌و هاوكێشه كۆنه ده‌هێنێت، كه چه‌ندان ده‌یه‌یه هه‌موو وڵاتانی جیهان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش بریتییه له قبووڵكردنی سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه و په‌نابردنی وڵاتانی دنیا بۆ ئه‌مه‌ریكا تا بیانپارێزێ و به‌رگریان لێ بكات. كه ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تای كه‌وتنی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكایه به‌سه‌ر یه‌كێك له گرنگترین و ستراتیجیترین ناوچه‌كانی جیهان.