به‌هۆی په‌ره‌پێدانی زیره‌كی ده‌ستكرد، ئێسته مرۆڤه‌كان ده‌توانن تێكست و توێژینه‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد و زانستی بنووسن، ته‌نانه‌ت ئاواز و ستران به‌رهه‌م بهێنن و شێوه‌كاری و وێنه بكێشن و جۆره‌كانی نه‌خۆشی دیاریی بكه‌ن و یاری شه‌تڕه‌نج ببه‌نه‌وه، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێكیشیان ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مانه سه‌رجه‌می له ڕێی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه‌یه له‌وانه‌یش پێگه‌ی چات جی پی تی، لێره‌وه پرسیارێكی گرنگ خۆی ده‌وروژێنێت و زانایانی سه‌رقاڵكردووه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌توانی هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و به خێرایی وه‌ڵامی هه‌موو پێشهاته‌كان بداته‌وه؟
سه‌ركه‌وتنی چات جی پی تی و ماڵپه‌ڕه‌كانی تری زیره‌كی ده‌ستكرد ئێسته بووه‌ته ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م ناوه‌نده میدیایی و توێژینه‌وه‌كانی دنیا، هه‌موو به گرنگییه‌وه باس له‌و پێشڤه‌چوونه گرنگ و خێرایه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌كه‌ن، كه ژیانی مرۆڤ زۆر ئاسانتر ده‌كات و هیچ سنوورێك بۆ زانست و فێربوون ناهێڵێته‌وه و باشترین سه‌رچاوه و وردترین زانیاری له هه‌موو بوارێك بۆ هه‌موو مرۆڤ ته‌نیا دوای پێوه‌ستبوونی به ئینته‌رنێته‌وه به‌رده‌ست ده‌بێت. كه‌واته به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌توانێ هه‌موو وه‌ڵامێكمان بداته‌وه و چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌كمان بخاته ڕوو، له‌وانه‌یه ئه‌مه ڕای زۆرینه‌مان بێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه وه‌ڵامێكی ئاسان نییه، هه‌روا بێ ڕوونكردنه‌وه و لێوردبوونه‌وه بگه‌ین به‌و ده‌رئه‌نجامه.
له
بنه‌ڕه‌تدا زیره‌كی ده‌ستكرد له ڕێی ڕۆبۆت و كۆمپیوته‌ره خۆكاره‌كانه‌وه ده‌خرێته خزمه‌تی به‌كارهێنه‌رانه‌وه، كه‌واته توانا و به‌هێزی ئه‌و كۆمپیوته‌ر و ڕۆبۆتانه ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن، له‌وه‌ی كه زیره‌كی ده‌ستكرد چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان ده‌خاته ڕوو، یان به پێچه‌وانه‌وه له هه‌ندێ حاڵه‌ت بێ وه‌ڵام ده‌بێت، لێره‌وه ده‌بێ باس له‌وه بكه‌ین، توانای ڕۆبۆت و سوپه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان ئه‌وه دیاریی ده‌كه‌ن، كه زیره‌كی ده‌ستكرد سه‌رجه‌م كێشه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت یان نا، چونكه به‌هێزی و توانای پرۆسیسه‌ر و رام و یادگه‌ی ئه‌و سێرڤه‌ر و سوپه‌ركۆمپیوته‌رانه‌ی كه زیره‌كی ده‌ستكرد له ئینته‌رنێت ده‌وه‌شێنن، ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕن، به دڵنیاییه‌وه تا ئێسته‌یش كۆمپیوته‌رێكی له‌مجۆره بوونی نییه، كه بتوانێ خێرایی و هێز و تواناكه‌ی بێ سنوور و له ڕاده‌به‌ده‌ر بێت، ئێسته كه پێگه‌ی چات جی پی تیش خراوه‌ته خزمه‌ته‌وه، زۆرجار به‌هۆی زۆری لۆد له‌سه‌رییه‌وه ڕێ نادات كه به‌كارهێنه‌ران خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌كاربهێنن و په‌یاممان پێ ده‌دات، كه ئه‌و توانای له‌وه زیاتری نییه كه پێشوازی له سه‌ردانكه‌رانی بكات. كه‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا ناتوانێ كێشه‌ی هه‌موومان و سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن، تا لۆد له‌سه‌ر سێرڤه‌ری چات جی پی تی كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌توانێ پێگه‌كه به‌كاربهێنێت.
دیوێكی تر پرسی خوارزمیات و ئه‌لگۆریتمه، ئه‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای فیزیایی و بیركاری كار ده‌كات و سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له نێو داتا سێنته‌ره گه‌وره‌كان واته ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵگرتن و ئه‌رشیڤكردنی داتاكانی ئینته‌رنێت بوونیان هه‌یه، ده‌بێ له‌لایه‌ن ئه‌و پێگانه‌ی كه زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌خه‌نه خزمه‌ته‌وه، دووباره له وێنه و ڤیدیۆ و تێكست و جۆره‌ها فایلی تره‌وه بۆ زمانی ماكینه‌كان كه ته‌نیا یه‌ك و سفره بگۆڕێن و بگوێزرێنه‌وه، به‌ڵام ئایا سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئێسته له ئینته‌رنێت و ناوه‌نده زه‌به‌لاحه‌كانی هه‌ڵگرتنی داتا و ئه‌رشیڤی ئینته‌رنێت بوونیان هه‌یه، ده‌توانن وه‌ڵامی سه‌رجه‌م كێشه‌كانمان بده‌نه‌وه و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌یش كارێكی ئاسان نییه، چونكه ڕوون نییه كه كێشه‌كانی مرۆڤ چه‌ند و چۆنن، له‌وانه‌یه ته‌نیا یه‌ك كێشه به گشتی، له‌لای هه‌ر مرۆڤێكه‌وه به جۆرێكی تر سه‌یری بكرێ و له روانگه‌یه‌كی تره‌وه بیبینن، بۆیه به‌پشتبه‌ستن به‌م دوو لایه‌نه گرنگه ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌ڵێ سه‌ره‌ڕای پێشڤه‌چوونی خه‌یاڵی و ناوازه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد، به‌ڵام زیره‌كی ده‌ستكرد ناتوانێ تینوویه‌تیی هه‌موومان بشكێنێت و سه‌رجه‌م كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكات یان چاره‌سه‌ری ورد و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان بۆ بدۆزێته‌وه.
له هه‌موو ئه‌مانه‌یش گرنگتر پرۆسه بیركارییه زۆر ورد و ئاڵۆزه‌كانه كه كۆمپیوته‌ره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به گوێره‌ی زانای ماتماتیكی ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌گه‌ز چینی "هاو وانگ"یش زۆر كێشه هه‌ن كه له بیركاری چاره‌سه‌ریان نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیش پشت به چاره‌سه‌ری لێكدانه‌وه بیركارییه‌كان ده‌به‌ستن، به‌مشێوه‌یه ناتوانن سه‌رجه‌م كێشه و هاوكێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه ده‌كرێ ئه‌وه بڵێین كه زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌توانێ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات، كه ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنیان هه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌م كێشه‌كان واته ئه‌و كێشانه‌ی كه تا ئێسته‌یش مرۆڤه‌كان له‌به‌رده‌می بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه كارێكی قورس و ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه و ناتوانرێ له‌لایه‌ن زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه وه‌ڵامیان بۆ بدۆزرێته‌وه.