نیسان سه‌نی به‌وه ناسراوه كه ئۆتۆمبێلێكی بازاڕییه و پارچه یه‌ده‌گه‌كانی زۆر هه‌رزانه، به‌ڵام قسه‌یه‌ك هه‌یه له‌ناو بازاڕه‌كاندا كه ده‌ڵێن، بزوێنه‌ری نیسان سه‌نی به 100 دۆلاره، ئه‌مه راسته یان ته‌نیا قسه‌یه و له‌ناو بازاڕه‌كان گوتراوه.
مام فایه‌ق شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی نیسان سه‌نی بازاڕی بێت و خه‌ڵكی زۆر داوایان له‌سه‌ر بێت، قسه‌یه‌ك كه‌وته بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كه نیسان سه‌نی ئۆتۆمبێلێكی زۆرباشه و پارچه یه‌ده‌گه‌كانی زۆر هه‌رزانن، ته‌نانه‌ت بزوێنه‌ره‌كه‌ی به 100 دۆلاره.
پرسیاری ئه‌وه‌مان لێ كرد، ئایا ئه‌مه ڕاسته؟
مام فایه‌ق گوتی، له‌ناو بازاڕی هه‌رێمی كوردستان خوویه‌ك هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كه هه‌ندێك ئۆتۆمبێل ده‌به‌نه ئاستێكی زۆر به‌رز و هه‌ندێكیش له ئاسته‌كه‌ی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه شتێكی هه‌ڵه‌یه و خه‌ڵكی به‌لاڕێدا ده‌بات، ئه‌مه بۆ نیسان سه‌نیش راسته، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك بزوێنه‌ری سه‌نی به 100 دۆلار نییه و به‌و نرخه ده‌ستت ناكه‌وێت.
''ئه‌گه‌ر بته‌وێ بزوێنه‌ری سه‌نییه‌كه‌ت بگۆڕی، ئه‌وا ده‌بێ دانه‌یه‌كی به‌كارهاتوو بكڕیت، ئه‌ویش له 300 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، به رۆن و ئه‌نتیفریز و ئه‌و مادانه‌ی بۆی به‌كار دێت و ده‌ستهه‌قی وه‌ستایش ده‌تگه‌یه‌نێته 500 دۆلار به‌ره‌و ژوور، بۆیه دوای ئه‌وه مه‌كه‌ون كه بزوێنه‌ر به 100 دۆلار بێت''. مام فایه‌ق وای گوت.
نیسان سه‌نی یه‌كێكه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ره‌واجێكی زۆری هه‌یه و خه‌ڵك زۆر حه‌زی پێی ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌یش پارچه یه‌ده‌گه‌كانی زۆر هه‌رزانن و سووته‌مه‌نیش كه‌م خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌مه‌یش بووه‌ته خۆشه‌ویستی خه‌ڵك.