شه‌وی رابردوو له ته‌واوی گوند و شاره‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رێوڕه‌سمی چوارشه‌مه‌سووری به‌ڕێوه چوو و رۆژه‌كه كرایه ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی رژێمی كۆماری ئیسلامی.
خه‌ڵك هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو وه‌ك نه‌ریتێك رێوڕه‌سمه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد، به‌ڵام جیاواز له ساڵانی رابردوو خه‌ڵك له دژی حكوومت دروشمیان دا، كچانیش به‌بێ له‌چك له‌سه‌ر ئاگردا بازیان دا و داوای مردنی خامنه‌یی و رووخانی رژێمی ئیسلامی‌یان كرد. له ده‌یان شوێن وێنه‌كانی خامنه‌یی و خومه‌ینی ئاگریان تێبه‌ر درا و خه‌ڵك ئاواتیان خواست ساڵی داهاتوو له كه‌شێكی ئازاد و دیموكراتیك‌دا رێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوه به‌رن.
ئه‌مساڵ بۆ رێزگرتن له‌و خه‌باته‌ی كورد ده‌ستپێشخه‌ری بووه و به ناوی شۆڕشی ژینا یان شۆرشی ژن ژیان ئازادی له تاران به هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی، پێشوازییان له چوارشه‌مه‌سووری كرد.
له چه‌ندان شار رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و خه‌ڵك هاته كایه‌وه
له چه‌ندان شار رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و خه‌ڵك هاته كایه‌وه و پۆلیس به زه‌بری گازی فرمێسك‌ڕێژ، هه‌وڵی دا كۆتایی به رێوڕه‌سمه‌كه بهێنێت.
له سنه و سه‌قز و شاره‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دروشمی مردن بۆ خامنه‌یی گوترا و خه‌ڵك گه‌رمتر له ساڵانی رابردوو چوارشه‌مه‌سوورییان پیرۆز كرد.
به‌گوێره‌ی نه‌ریتێكی كۆنی كورده‌واری و به‌شێك له گه‌لانی نیشته‌جێی ئێران، هه‌موو ساڵێك چه‌ند رۆژێك به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ و ده‌ستپێكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به ناوی چوارشه‌مه‌سووری له ئێواره‌ی رۆژێك به‌ر له دواین چوارشه‌می ساڵی كوردی به‌ڕێوه ده‌چێت.
رێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به به‌خشینی دیاری به منداڵان له دوای نیوه‌ڕۆدا ده‌ست پێ ده‌كات. منداڵانی گه‌ڕه‌ك له كاتێكدا تووره‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی دیاری‌یان پێشكه‌ش بكرێت. پێدانی هێلكه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ، كێك و بسكیت، چپس و گوێز، سنجوو، برێشكه و پاره، ئه‌و دیارییانه‌ن كه ده‌درێنه منداڵان. له گونده‌كان رێوڕه‌سمه‌كه گه‌رموگوڕتر له شاره‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
منداڵان دروشم و هۆنراوه‌ی تایبه‌تی ده‌ڵێنه‌وه كه له باب و باپیرانیان بۆیان ماوه‌ته‌وه. "سه‌ری ساڵێ و بنی ساڵێ، خوا پێتان بێڵێ گه‌وره‌ی ماڵێ."، "هه‌نووكان و مه‌نووكان.. دایك و باوكی جندووكان.. ناردوویانم بۆ هێلكان."
له‌گه‌ڵ تاریكبوونی كه‌شوهه‌وا له سه‌رجه‌م گوند و گه‌ڕه‌ك و شارۆكه‌كان ئاگر ده‌كرێته‌وه. دواتر گه‌نجان و ته‌نانه‌ت كه‌سانی به ته‌مه‌نیش به رێكخستنی نمایش و رازاندنه‌وه‌ی "شه‌مۆ" و هه‌ندێك جاریش به له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ژنان و سه‌ماكردن له كاتێكدا ده‌مامكیان پۆشیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه، ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و له به‌رانبه‌ر به‌خشینی خۆشی و شادی، دیاری وه‌رده‌گرن.
پێشتر كه سه‌ربانه‌كان نزم بوون و سه‌قفی هه‌موو ماڵێك كولانه‌یه‌كی تێدابوو، گه‌نجان له سه‌ربانه‌وه پشتێندیان شۆڕ ده‌كرده‌وه و داوای دیاری‌یان ده‌كرد. ئه‌وانه‌ش هۆنراوه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ده‌گوته‌وه. "جاڵجاڵۆكه به حه‌واوه.. سه‌دوسی سوار راوه‌ستاوه.. خوا كوڕه‌كه‌تان بكات به زاوا."
هه‌موو تواناكانی خۆی به‌گه‌ڕ خست بۆ ئه‌وه‌ی رێ له خۆپێشاندان بگرێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
له خواره‌وه‌ش به پێشكه‌شكردنی دیاری ره‌نگاوڕه‌نگ چوارشه‌مه‌سووری پیرۆز ده‌كه‌ن. چوارشه‌مه‌سووری ده‌رفه‌تێكی زۆر له‌باره بۆ كیژان و كوڕانی گه‌نجیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شه‌وه‌دا دیاری پێشكه‌ش به یه‌كتر بكه‌ن و په‌یمانی خۆشه‌ویستی نوێ بكه‌نه‌وه.
هه‌موو ساڵێك حكوومه‌تی ئێران بۆ رێگریكردن له به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه، له‌مپه‌ری دروست كردووه و ئه‌مساڵیش كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، حكوومه‌ت زیاتر ته‌نگاو بوو و هه‌موو تواناكانی خۆی به‌گه‌ڕ خست بۆ ئه‌وه‌ی رێ له خۆپێشاندان بگرێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.