سەركێشییەكانی دنیا زۆرن كە هەندێك كەس دەیانەوێ هێزی خۆیان لەناو سروشتدا ببیننەوە، یەكێك لەو سەركێشییانەی جێی سەرسوڕمانە، پیاوێك لە سویسرا لە كەشێكی زۆر سارد، لە دەیان مەتر خۆی دەخاتە ناو دەریاچەیەكی بەستوو، تا دەردەچێت هەناسەی ڕادەگرێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، ده‌یڤید فینكێلی چیك سه‌ركێشییه‌كی سه‌خت ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌ویش به ڕاگرتنی هه‌ناسه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه به‌بێ جلوبه‌رگ خۆی هه‌ڵدایه ناو ده‌ریاچه‌یه‌كی به‌ستوو، زیاتر له 50 مه‌تری قووڵایی ده‌ریاچه‌كه چووه ژێریه‌وه، به‌بێ جلوبه‌رگ و هیچ ئۆكسجینێك، دواتر به‌په‌له هاته‌وه سه‌ر رووی ده‌ریاچه‌ی به‌ستووی سویسری "سیلێس".
فینكڵ بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م مه‌له‌وانزانه ته‌مه‌ن 40 ساڵییه له خۆنقومكردنی بۆ قووڵایی 52.1 مه‌تر دوای ئه‌وه دێت، له ساڵی 2021دا به‌هۆی مه‌له‌كردنی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناو ده‌ریاچه‌یه‌كی به‌ستووی چیكه‌وه، چووه ناو كتێبی گینسه‌وه .
به دروستكردنی كونێك له‌سه‌ر ده‌ریاچه به‌ستووه‌كه‌ی سیلێس، فینكڵ خۆی خسته ناوی تا زیاتر له 50 مه‌تر، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات و به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو، دواتر له هه‌مان كونه‌وه ده‌رچوو كه ته‌نیا كه‌مێك خوێن له ده‌میه‌وه ده‌هات.
فینكڵ بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنینێك، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، تووشی هیچ دۆخێكی ته‌ندروستی نه‌خوازراو نه‌بووبوو.
پاڤێل كالۆس به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی فینكڵ گوتوویه‌تی، یه‌ك خوله‌ك و 54 چركه‌ی پێ چووه له ژێر ده‌ریاچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له پله‌ی گه‌رمی یه‌ك بۆ چوار پله‌ی سه‌دیدا خۆی نقوم بكات.