لافاوی ئەمڕۆی توركیا گیان لەدەستدانی هەشت كەسی لێ دەكەوێتەوە

:: PM:01:10:15/03/2023 ‌
دەسەسڵاتی توركیا ئەمڕۆ رایان گەیاندووە، بەهۆی ئەو لافاوەی ئەمڕۆ باشووری وڵاتەكەی گرتووەتەوە، هەشت كەس گیانیان لە دەست داوە و چەندان كەسیش تا ئێستە ون بوون.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم 15ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئەوە دەسەڵاتی توركیا و میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ لافاو هەردوو شاری ئەدیامان و شانلی ئورفای لە باشووری وڵاتەكە گرتووەتەوە، بەهۆیەوە مردن و ونبووی زۆر هەیە.

میدیاكانی توركیان بڵاوی كردووەتەوە، لە شاری ئەدیاماندا چوار كەس گیانیاان لەدەست داوە، لە شاری شانلی ئورفایش بەهەمانشێوە چوار كەسی تریش گیانیان بەهۆی لافاوەكەوە گیانیان لە دەست داوە، ژمارەیەكی زۆریش بەهۆی بەهێزیی لافاوەكەوە تا ئێستە ون بوون و دیار نین.

ئەو لافاوەی توركیا لە دوای ئەوە دێ كە شەشی شوباتی رابردوو، بوومەلەرزەی بەهێز توركیای گرتەوە، بەهۆیەوە دەیان هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە و هەزاران باڵەخانە و خانوویش بەهۆیەوە وێران بوون، ئەوەیش ژێرخانی وڵاتەكەی ماندوو كردووە.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د