واتسئه‌پ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ به‌كارهێنه‌رانی سیستمی ئه‌ندرۆید ده‌خاته به‌رده‌ست، كه ئیتر ده‌توانی نامه‌كان بخوێنیته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی واتسئه‌پ بكه‌یته‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سۆمه‌ریه نیوز"، ته‌نیا به‌كارهێنه‌رانی سیستمی ئه‌ندرۆید ده‌توانن ئه‌م فێڵه‌ی واتسئه‌پ به‌كار بێنن، بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌بێ كردنه‌وه‌ی واتسئه‌پ.
دەتوانی نامەی واتسئەپ بخوێنیەوە، بەبێ کردنەوەی بەرنامەکە
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رنامه‌ی واتسئه‌پیان هه‌یه، هه‌ندێك جار نامه‌ی زۆریان بۆ دێت، له كاتێك كه كه‌سی وه‌رگر له‌وانه‌یه كاته‌كه بۆی گونجاو نه‌بێت چات له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رانبه‌ر بكات، بۆیه ده‌یه‌وێ نامه‌كه بخوێنێته‌وه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر گرنگییه‌ك و حاڵه‌تی پێویستی نامه‌كه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی نێراو ئاگادار بێت له‌وه‌ی نامه‌كه‌ی بینیوه، تا ڕووبه‌ڕووی هیچ حاڵه‌تێكی شه‌رمه‌زاری نه‌بێت و له كاتی خوازراو وه‌ڵام بداته‌وه.
له سیستمی ئای ئۆ ئێسی"ئایفۆن"، ده‌توانی نامه‌كه ببینی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رانبه‌ر ئاگادار بێت، ئه‌ویش به له‌كارخستنی بەشی دیاربوونت و لادانی ئه‌و دوو تیشكه شینه بچووكه‌ی كه له‌لای كه‌سی به‌رانبه‌ر ده‌رده‌كه‌ویت ئه‌گه‌ر نامه‌كه بخوێنیته‌وه.
له سیستمی ئه‌ندرۆیددا ده‌توانی نامه‌كه هه‌ر له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌وه بخوێنیته‌وه، به‌بێ كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی واتسئه‌پ.