هەندێك جار منداڵان و بەشێك لە گەوران لە كاتی نوستن، لەگەڵ دەنگی هاواری خۆیان هەڵدەستن یان ڕادەچەڵەكن، ئەوە زیاتر لە منداڵاندا باوە و بەدەست ئەم حاڵەتەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەهۆی ترسێكی زۆرەوەیە، كاتێك منداڵەكە لە رۆژەكەیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە یان خەونێكی ترسناك دەبینێت، لە كاتی نوستندا كاردانەوەكەی بەدیار دەكەوێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "فیدۆ"، ترس له‌كاتی خه‌ودا كه پێی ده‌ڵێن "تۆقینی نوستن" دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه، تووشی ڕێژه‌یه‌كی كه‌می منداڵان و هه‌رزه‌كاران ده‌بێت له نێوان ته‌مه‌نی چوار بۆ 12 ساڵیدا.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر هێمن فاتیح پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، به "وشه"ی گوت، تۆقینی نوستن حاڵه‌تێكی تۆقینی كاتی نوستنه، كه تا ئاستێك باوه له منداڵاندا و به‌كه‌میش له گه‌وران، كه كه‌سی تووشبوو به هاوار و قیژاندنه‌وه له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و له شوێنی خۆی داده‌نیشێت، چاوی زه‌ق ده‌بێته‌وه و هه‌ناسه‌ی ته‌نگ ده‌بێت، دڵی به‌خێرا لێ ده‌دات و ئاره‌قه ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك ده‌ته‌وێ كه‌سه‌كه خه‌به‌ر بكه‌یته‌وه، ده‌ست و قاچی ده‌هاوێژێت و هه‌ندێك جار به‌ده‌م خه‌وه‌وه ده‌ڕوات.
دكتۆر هێمن ئه‌وه‌شی گوت، شایانی باسه منداڵه‌كه دوای ئه‌وه‌ی له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت له به‌یانیاندا بیری نامێنێت، چاره‌سه‌ریش پێویست نییه له كاتێكدا نه‌بێت كه مه‌ترسی له‌سه‌ر منداڵه‌كه دروست بكات، وه‌ك ڕۆیشتن له كاتی خه‌و كه ترسی برینداربوونی هه‌بێت، یان به‌هۆی تێكچوونی خه‌وی له ڕۆژدا تووشی گرفتی میزاج و خه‌واڵوویی ببێت.