پۆلیسی سلێمانی گرتنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر ژنێك و دوای وێنه‌گرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێ كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئادار/ مارس، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رای گه‌یاندووه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان گرت كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر ژنێك و دوای وێنه‌گرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێ كردووه.
" دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه له‌ڕێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و به‌ناوی كاری خێرخوازییه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان و كچاندا دروستكردووه، دواتر یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی بێهۆش كردووه و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری و وێنه‌ی گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێ كردووه" پۆلیس وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و گرتنی تۆمه‌تبار ده‌ست پێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه و بیگرن.
تۆمه‌تبار (د، ع، ح) له‌دایكبووی 1985 كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه ددانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌كانی 393 و 430 ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.