جمكێك "دوانه" كه له شه‌وی چواری ئاداری 2022 به كه‌مترین كێش و قه‌باره له ئه‌مه‌ریكا له دایك بوون، ئه‌مڕۆ هاته راگه‌یاندن كه ئه‌و جمكه چوونه‌ته ناو كتێبی گینیس.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئهمڕٍۆ چوارشه‌م 15ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تۆڕی "سی ئێن ئێن" له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئه‌و دایك و باوكه‌ی به‌ناوه‌كانی "شاكینا راجیندرام /35 ساڵ/" و "كیفین نادر ئاجا /37 ساڵ/"، ئه‌وكاته‌ی جمكهكهیان هاته دنیاوه، كه‌مترین كێش و قه‌باره‌یان هه‌بووه، به‌هۆیه‌وه جمكه‌كه چووه‌ته كتێبی گینیسی جیهانی.
پێگه‌كه له‌باره‌ی جمكهكهوه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و حمكه كه خوشك و برایه‌ك بوون، كاتێك دووگیانییه‌كه‌یان دایكیان گه‌یشتووه‌ته چوار مانگ، واته 21 هه‌فته و پێنج رۆژ، كاتی له‌دایكبوونیان هاتبوو و پزیشكانیش له نه‌خۆشخانه‌ی "ماو‌نت ساینای" له تورنتۆ پێیان گوتوون ئه‌سته‌مه له ژیان بمێنن.
به‌لام له‌دایكبوونیان كه‌وته شه‌وی چواری ئاداری 2022، سه‌ره‌تا "ئه‌دیل" كه كچه، به كێشی 330 گرام هاته دنیاوه، به‌دوایدا براكه‌ی "ئهدرایل" به 420 گرام له دایك بوو، پزیشكان بۆ ئه‌وه‌ی خۆراك بۆ كۆرپهڵهكان بگه‌یه‌نن، ده‌رزییه‌كی كه‌متر له دوو ملمیان به‌كار هێناوه.
ئێسته‌یش ئه‌و دوو منداڵه له ژیاندا ماون و ناویان چووه‌ته كتێبی گینیس كه له‌وكاته‌ی له دایك بوون، قه‌باره‌یان ته‌نیا بارته‌قای ناولهپێك ده‌بوون.