سایمۆن واتكینز نووسه‌ر و شاره‌زای بواری نه‌وت له پێگه‌ی "ئۆیل پرایس" بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی سزا و گه‌مارۆكان له‌سه‌ر كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت كه له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌ردوولا گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتن، هاوكات واژووكردن و مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌تی عێراقیش لبه‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی هیلالی ئیماڕاتی كه له هه‌رێمی كوردستانیش كار ده‌كات، به جۆرێك له جۆره‌كان به واته‌ی پابه‌ندنه‌بوون و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدڕاڵی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دێت.
حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌مدواییه سێ گرێبه‌ستی دوورمه‌ودای له كه‌رتی نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی هیلالی ئیماڕاتی واژووكرد، كه كۆمپانیای دانه‌گازیش یه‌كێكه له لقه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات، واژووكردنی گرێبه‌ست له‌لایه‌ن به‌غداوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا ئیماڕاتییه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و نافه‌رمی به واته‌ی پابه‌ندنه‌بوونی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، به بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدڕاڵی دێ، كه له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكردووه و تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ی سزا و سكاڵا تۆماركردنی له دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییانه كردبوو، كه له كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان و كار ده‌كه‌ن، هاوكات حكوومه‌تی عێراقیش ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌خاته لیستی ڕه‌شه‌وه و هیچ مامه‌ڵه و گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ واژوو ناكرێت.
كۆمپانیای دانه‌گاز كه لقێكی كۆمپانیای نه‌وتی هیلالی ئیماڕاتییه و له ماوه‌ی 2007ه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی نه‌وت و گاز كار ده‌كه‌ن و به‌شێكی گرنگه له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی سێكته‌ری گازی سروشتی له كێڵگه‌ی خۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ، له ڕێی ئه‌و گازه‌ی كه له‌و دوو كێڵگه‌یه‌یش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، گازی پێویست بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ڕێی گازی سروشتییه‌وه ده‌ستبه‌ر ده‌كات، له هه‌مانكاتدا له‌م ماوه‌یه‌ی دوای، حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق سێ گرێبه‌ستی ماوه‌ی 20 ساڵی كاركردنی له‌گه‌ڵ هیلالی ئیماڕأتی واژووكرد، بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له كێڵگه‌كانی پارێزگه‌ی دیاله و كێڵگه‌یه‌كی پارێزگه‌ی به‌سڕه. دوو له‌و گرێبه‌ستانه‌یش تایبه‌ته‌ن به كێڵگه‌كانی دیاله، یه‌كێك له‌وانه‌یش بریتییه له كاركردن و وه‌به‌رهێنان له گازی سروشتی ناوچه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی 250 ملیۆن پێ سێجا له ڕۆژێكدا، دوای ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه، سێیه‌م گرێبه‌ستیش تایبه‌ته به كێڵگه‌ی نه‌وتی خدر ئه‌لمه‌ی له به‌سڕه‌ی باشووری عێراق.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به فه‌رمی ڕه‌تكردنه‌وه و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقه، كه سزای به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان سه‌پاندووه و حكوومه‌تی عێراقیشی پابه‌ند كردووه، كه هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه نه‌كات، كه له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌بووه‌ته‌وه و به‌غدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا ئیماڕاتییه واژووكردووه، كه له هه‌مانكاتدا ئه‌و كۆمپانیایه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و ڕۆڵێكی گرنگی له په‌ره‌پێدان و پێشخستنی كه‌رتی گازی سروشتی هه‌یه.
له ڕووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه، سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدڕاڵی، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئه‌و دۆسیه‌یه جێی مشت‌ومڕ و گفتوگۆیه و نه‌توانراوه یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماده‌ی 112 و 115ی ده‌ستووری عێراق هاتووه، كه نه‌وت و گاز و سامانه سروشتییه‌كان موڵكی هه‌موو هاووڵاتییانی عێراقن به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه. هیچ لایه‌ك لارییان له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌یه نییه، به‌ڵام به‌غدا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ نه‌وت و گازی سه‌رجه‌م هه‌رێم و پارێزگه‌كانی عێراق له ڕێی یه‌ك كۆمپانیاوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێن، ئه‌مه‌یش كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق " سۆمۆ" ده‌بێ ئه‌نجامی بدات. له ماده‌ی 111ی ده‌ستووری عێراقیش باس له‌وه كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقه به به‌شداری سه‌رجه‌م هه‌رێم و پارێزگه‌كانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و وزه له عێراق، كه‌چی سۆمۆ كۆمپانیایه‌كی ناوه‌ندییه و هیچ نوێنه‌رێكی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگه‌كانی تر تێیدا بوونیان نییه و ته‌نانه‌ت كۆمپانیاكه له زووه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ڕووخاوی به‌عسه‌وه دامه‌زراوه و تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
پێشتر كۆمپانیای سۆمۆ و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هۆشداری توند و به هێزیان به به‌رپرسیانی كۆمپانیاكانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیایانه دا كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و نه‌وتی هه‌رێمه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه بازاڕه‌كانی جیهان و كڕیاره‌كانه‌وه. له دادگه‌كانیش چه‌ندان جار سكاڵای یاساییان له دژی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێوشوێنانه نه‌یتوانیوه و تا ئێسته‌یش نه‌یانتوانیوه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنن، واژووكردنی گرێبه‌ستیش له‌لایه‌ن به‌غداوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كه ده‌مێكه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، به دڵنیاییه‌وه واته‌ی هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزا و گه‌مارۆیانه دێ، كه دادگه‌ی فیدڕاڵی حكوومه‌تی عێراقی پابه‌ند كردووه كه جێبه‌جێیان بكات.