دادگای به‌ریتانیا سزای هه‌شت ساڵ و نیو گرتنی به‌سه‌ر ئافره‌تێكی 22 ساڵه‌ی به‌ریتانی سه‌پاند، كه چیرۆكێكی هه‌ڵبه‌ستراوی دروست كردبوو له دژی سێ كه‌س، تاوانباری كردبوون به‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ری بۆ چه‌ندان ساڵ .
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی "
Associated Press"، دادگا سزای هه‌شت ساڵ و نیوی به‌سه‌ر ئه‌و ژنه سه‌پاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌درۆ ئه‌و چیرۆكه‌ی بڵاو كردبووه‌وه كه گوایه بووه‌ته قوربانی ده‌ستدرێژیی سێكسی و بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌لایه‌ن باندێكه‌وه كه ئاسیایین.
به‌م ڕووداوه ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكانی مسوڵمان یان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییاكان، ده‌كرانه ئامانج
ئاژانسه‌كه ڕای گه‌یاند كه ئه‌م بڕیاره ڕۆژی شه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و كچه به ناوی ئیلینۆر ویڵیامز ده‌رچوو، دوای ئه‌وه‌ی بۆ دادوه‌ره‌كان سه‌لمێنرا كه سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان درۆن و هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی دادپه‌روه‌ری داوه.
له مانگی ئایاری سالی 2020 ئیلینۆر چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، كه شوێنه‌واری لێدانی چه‌قۆ به ڕووخساریه‌وه دیار بوو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد گوایه ئه‌م برینانه‌ی سه‌ر ڕووخساری، له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژیی سێكسییه‌وه بۆی دروست بووه، له كاتێكدا خۆی به ئه‌نقه‌ست ئه‌م برینانه‌ی له‌سه‌ر ڕووخساری دروست كردبوو.
ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ئیلینۆر بووه هۆی دروستبوونی شه‌پۆلێكی توند و تووڕه‌بوونی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی خۆی، دژی كه‌مینه‌یه‌ك له مسوڵمانان و ئاسیاییه‌كان.
به‌هۆی تۆمه‌تی ئه‌و ئافره‌ته و چه‌واشه‌كردنی دادوه‌ران به‌و تۆمه‌تانه‌ی هه‌ڵیبه‌ستبوون، سێ پاكستانی تۆمه‌تبار كران و گیرابوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام دابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده ڕووداوه‌كه كاریگه‌ریی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بوو، یه‌كێكیان هه‌وڵی خۆكوشتنی دابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ تاوان و به‌تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو، گیرابوون یان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ ده‌كرا.
به‌م ڕووداوه ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكانی مسوڵمان یان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییاكان، ده‌كرانه ئامانج و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان به‌ركه‌وته‌ی خراپ ده‌بوونه‌وه له گاڵته‌پێكردن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و تووڕه‌یی و مامه‌ڵه‌ی خراپ.
ئیلینۆر له نامه‌یه‌كی بۆ دادگا، داوای لێبوردنی كردووه بۆ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامی داوه و ده‌ڵێت؛ من ناڵێم تاوانبارم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم ئه‌وه‌ی كردوومه كارێكی هه‌ڵه بووه، بۆیه داوای لێبوردن ده‌كه‌م، هه‌ستم به دڵته‌نگییه‌كی زۆر كرد به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی ڕوویان دا، ئه‌گه‌ر بمزانیایه ده‌رئه‌نجامه‌كانی چی ده‌بن، ئه‌و كاره‌م نه‌ده‌كرد.
دادوه‌ریش له‌مباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی، به‌هۆی ئه‌و پۆستانه‌ی ئه‌و ئافره‌ته نووسیویه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، خه‌ڵكانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك پاكستانی ده‌كرێنه ئامانج.