پاریس هێڵتن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016دا، وا خۆی ده‌رخستووه كه ده‌نگی به دۆناڵد تره‌مپ داوه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ده‌نگی پێ نه‌داوه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی"
rt"ی عه‌ره‌بی، پاریس هێڵتن ژنه میدیاكار و ئه‌ستێره‌ی دیاری تیڤی و بازرگانی ئه‌مه‌ریكی /42 ساڵ/، له كتێبه‌كه‌ی به ناوی "Paris: The Memoir" كه ڕۆژی سێشه‌م بڵاو كرایه‌وه، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی خستووه‌ته ڕوو، یه‌كێك له قسه‌كانی له‌ناو كتێبه‌كه‌ی ده‌ڵێت، "هه‌رگیز شانازی پێوه ناكه‌م"، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له سه‌رده‌می گه‌نجیدا ئه‌نجامم داون.
هێڵتن وا خۆم پێشان دا ده‌نگم له به‌رژه‌وه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ داوه
هێڵتن ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت؛ كاتێك له دیمانه‌یه‌ك پرسیارێكم لێ ده‌كه‌ن ده‌نگم به‌كێ داوه له هه‌ڵبژارده‌كان؟، وا خۆم پێشان دا ده‌نگم له به‌رژه‌وه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ داوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی كۆنی خێزانه‌كه‌م بوو و خاوه‌نی یه‌كه‌م ئاژانسی مۆدێل بوو كه وه‌ك نمایشكار و مۆدێل واژووم له‌گه‌ڵ كردووه، به‌ڵام كاتێك ڕۆیشتمه ده‌زگایه‌كی تر، تووڕه بوو و ده‌ستی كرد به هاواركردن له‌سه‌رم به‌شێوه‌یه‌ك زۆر ترساندمی.
ئه‌و دیمانه‌یه‌ی هێڵتن له كتێبه‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێ داوه، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئوسترالی كه چه‌ند رۆژێك دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016 ئه‌نجامی داوه، له‌وكاته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دایه‌وه به‌وه‌ی ئایا ده‌نگی به تره‌مپ داوه؟، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی من له ته‌مه‌نێكی زۆر بچووكی منداڵیمه‌وه ئه‌و ده‌ناسم، بۆیه به‌ڵێ.
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له بیره‌وه‌رییه‌كانیشی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له بەرانبەر ئه‌وه‌ی کە گووتویەتی ده‌نگی خۆی به تره‌مپ داوە، زۆر شه‌رمه‌زار بووه سەبارەت بەو ڕاستییانه‌ی كه روویان داوه له‌كاتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016، و نووسیویه‌تی؛ "ڕاستییه‌كان قورسن، چونكه من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگم نه‌داوه". ده‌شڵێت؛ ئایا من له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵێوراوە ده‌وه‌ستم؟، ئایا جارێكی تر هه‌مان هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌مه‌وه؟ ئەوەم دەزانی کە ئێستە دەیزانم؟ بێگومان نه‌خێر.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵیت؛ تۆ ئه‌وه راست ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانی داوای لێبوردن بكه‌ی له‌و شوێنه‌ی كه گرنگه، له بەردەم خەلکیدا ئه‌گه‌ر ئه‌مه سوودی هه‌بێت.