پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌وه سزای زیندانی 400 ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، ماوه‌ی 35 ساڵ له گرتووخانه مایه‌وه، توانی بێ تاوانیی خۆی بسه‌لمێنێت و ئازاد كرا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سۆمه‌ریه نیوز"، دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا، پیاوێكی خه‌ڵكی فلۆریدای به ناوی سیدنی هوڵمز به‌بێ تاوان ناساند، كه به تاوانی دزی و هێرشی چه‌كداری، سزای 400 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، دوای ئه‌وه‌ی دادگا گه‌یشته زانیاری نوێ، ڕێڕه‌وی دۆسیه‌كه گۆڕا و هوڵمز ئازاد كرا.
سیدنی هۆڵمزی ته‌مه‌ن 57 ساڵ زیاتر له 34 ساڵی له گرتووخانه به‌سه‌ر برد، به تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێلێك له ساڵی 1988 له نزیك فۆرت لۆده‌ردیل كه ئه‌م ڕووداوه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سانێك.
هۆڵمز له ساڵی 2020دا داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند كرد كه پێداچوونه‌وه به‌و كه‌یسانه ده‌كه‌ن تاوانبار پێداگری له‌سه‌ر بێتاوانی خۆی ده‌كات.
له‌وكاته‌دا پارێزه‌ران به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له دۆسیه‌كه كرد، تا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و ده‌نگۆ و قسانه‌ی تۆمار كرابوون، هه‌موویان ناڕاست بوون.
هه‌روه‌ها به‌رگریكارانی هۆڵمز بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه هۆڵمز لێی خوڕیوه، به به‌ڵگه له دۆسیه‌كه پێشان دراوه، ئه‌و ئۆتۆمبێله دزراوه نییه كه هێرشی چه‌كداریی پێ كراوه، به‌ڵكو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاوشێوه بووه.