پەرلەمانی عێراق دوو پڕۆژەیاسای گرنگ تاوتوێ دەكات

:: PM:05:19:16/03/2023 ‌

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق چەند پڕۆژەیاسایەك تاوتوێ بكات، لەوانە هەموواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و پڕۆژەیاسای بودجە، دوای ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسند كرا و گەیشتە پەرلەمان.   

هاتف ساعدی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێت، پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق گەیشتووەتە پەرلەمان، بۆیە ئەگەری زۆرە شەموو یان یەكشەم دانیشتنێك بۆ ئەنجامدانی یەكەم و دوەەم خوێندنەوەی بۆ ساز بكرێت، لەو ناوەدا لیژنەی دارایی سەرقاڵی ئەنجامدانی گۆڕانكاری و گواستنەوە لەنێوان بڕەگەكانی یاساكە دەبێت، بۆ ئەوەی لە دانیشتنەكانی داهاتوو بۆ دەنگدان ئامادەبێت.

ساعیدی روونی كردەوە، وەك ئەندامانی پەرلەمان لەوپەڕی ئامادەسازیداین بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساكە، كە بەهۆی بوونی لێكگەیشتن لەنێوان هەردوو حكوومەتی ناوەند و هەرێم، چاوەڕوان دەكرێت بێ كێشە بێتە تێپەڕكردن.

ئەمە و بڕیارە پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژانی شەموو و یەكشەم دانیشتنەكانی 14 و 15ی خۆی بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر ژمارەیەك یاسا ساز بكات، لەوانە رۆژی یەكشەم دەنگ لەسەر سێیەم هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدرێت، بەرنامەی كاری دانیشتنەكانیش وەك لە خوارەوەیە: 







وشە - مه‌حموود ئیسماعیل