بەهۆی گەردەلول زیاتر لە 326 گیانیان لەدەست دا

:: AM:10:17:17/03/2023 ‌
بەهۆی گەردەلول لە باشووری ئەفریقا، زیاتر لە 326 كەس گیانیان لە دەستداوە، سەروو لە 183 هەزار كەس بێ ماڵ و ئاوارە بوون، قەبارەی زیانەكان گەورەیە و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەكرێ هاوكاری ئەو وڵاتە بكرێ.

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئادار، لازاروس شاكویرا سەرۆك كۆماری مالاوی لە باشووری ئەفریقا رای گەیاند، "ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو كارەستانە سروشتییەی رووی لەوڵاتەكەمان كردووە لە 225بۆ 326 كەس بەرزبووەیەوە".

سەرۆك كۆماری مالاوی روونی كردووەتەوە كە بەهۆی گەردەلولی فریدییەوە زیاتر لە 183 هەزار و 159 هاوڵاتی ئاوارە و بێ ماڵ بوون.

ناوبراو داوای لە كۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی  كرد هاوكاری وڵاتەكەی بكرێ، لەبەر ئەوەی قەبارەی زیانەكان بەهۆی كارەساتەكە گەورەیە.

رۆژی چوارشەمە 15ی ئادار، گەردەلول و بارانی بەخوڕی فرید رووی لە باشووری ئەفریقا كرد، بەهۆیەوە سەتان هەزار كەس بێ ماڵ و حاڵبوون، سەتان كەسیش گیان لە دەستداوە، سعودیەش بڕیاری داوە هاوكاری ئەو وڵاتە بكات. 


وشە - زریان تەها