دادگای باڵای نێودەوڵەتی تاوانەكان فرمانی گرتنی بۆ پوتینی سەرۆكی رووسیا دەركرد

:: PM:06:57:17/03/2023 ‌
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە كە دادگای باڵای نێودەوڵەتی تاوانەكان بڕیاری گرتنی بۆ ڤلادمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا دەركردووە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆكراینا. 

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئاداری 2023، دادگای باڵای تاوانەكان یاداشتی گرتنی لە دژی سەرۆكی رووسی ڤلادمێر پووتینی دەركرد و رای گەیاند كە ناوبراو تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانەكانی جەنگ لە ئۆكراینا. 

ئاماژەی بەوەیش كردووە كە بەڵگەی تەواو و پێویست لەبەردەستە بۆ دادگایی كردنی پوتین بەهۆی ئەوەی منداڵانی ئۆكراینی بەشێوەی نایاسایی گواستووەتەوە بۆ رووسیا. 

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەك دژی بڕیارەكەی دادگای باڵای نێودەوڵەتی هەڵوێستی راگەیاند و پێی وایە كە دەرچوونی فرمانی گرتن بۆ سەرۆكەكەیان هیچ بەهایەكی یاسایی نییە بۆ رووسیا.


وشە - تایبه‌ت