پۆلیسی تاران: هەوڵی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراومان پووچەڵكردەوە

:: PM:08:28:17/03/2023 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تاران رای گەیاند كە هەوڵێكی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوێیان پووچەڵكردووەتەوە. 

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئاداری 2023، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی تارانەوە رای گەیاند كە توانوویانە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی "بەهەشت"ی ناوەندی تاران بدۆزنەوە و هەوڵی تەقاندنەوەكەی پووچەڵ بكەنەوە. 

بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران بێ ئاشكراكردنی زانیاری زیاتر گوتی، پاڵنەری كەسیی لە پشت رووداوەكە هەبووە. 

ئەم هەوڵە لەكاتێكدایە بەبۆنەی جەژنی 13 بەدەر كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، تاران خۆی ئامادەدەكات بۆ یادكردنەوەی جەژنەكە.


وشە - تایبه‌ت