رەغد سەدام حوسێن: تەرمی باوكم بە شکۆوە دەگەڕێنمەوە عێراق

:: PM:12:07:18/03/2023 ‌
كچەكەی سەدام حوسێن لە نوێترین دەركەوتنیدا، كۆمەڵێك زانیاریی نوێ لەبارەی تەرمی باوكییەوە رای گەیاندووە، تەرمەكەی بە شكۆی سەربازییەوە  پێشوازیی لێ دەكرێ و دەگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق.

ئەمڕۆ شەموو 18ی ئادار، رەغد سەدام حوسێن كچی سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق، لە نوێترین چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی مەشهەد، كۆمەڵێك پرس و بابەتی باس كردووە و چەندان نهێنیی نوێی دركاندووە، بڕیارە ئەمشەو پەخش بكرێت.

كە كاتێك داعش لە 2012دا كۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەی كرد، تەرمەكەی سەدامیان لە ناو گۆڕەكەی دەركرد و بۆ شوێنێكی نادیار بردبوویان

 لە بەشێكی چاوپێكەوتنەكەدا گفتوگۆ لەبارەی تەرمی باوكی دەكرێ، رەغد سەدام حوسێن گوتی، "بەپشتیوانی خوا، تەرمی باوكم دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاكەكەی بەمنزیكانە، بەپێشوازیی شكۆمەندیی سەربازی و ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری جەماوەر".

كچەكەی سەدام  ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەوە ئومێد نییە، بەڵكو ئیرادەی بەهێزی هەیە، بۆیە گوتی، " ئەو كارەش دوور نییە، بە گرنگییەوە چاودێری دۆخی شەقامی عێراقی دەكەم. "

ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی 12ی ئادار، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، ئەوەی دركاند كە كاتێك داعش لە 2012دا كۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەی كرد، تەرمەكەی سەدامیان لە ناو گۆڕەكەی دەركرد و بۆ شوێنێكی نادیار بردبوویان، تا ئێستەیش كەس نازانێ تەرمەكەی لە كوێیە، وەك ئەوەی هەمان شتیان لە گۆڕی كوڕەكانی كرابوو.


وشە - زریان تەها