كۆلاجین پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی پێسته كه بۆشاییه‌كانی نێوان خانه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه، ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له هێشتنه‌وه‌ی پێست به گه‌نجی، واته پیربوونی پێست به له‌ناوچوونی كۆلاجین و زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی، ده‌توانرێ بوه‌ستێنرێت یان خێراتر بكات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لموسته‌قیله"، ڤلادیمێر خڤینسۆن و سڤێتلانا ترۆفیمۆڤا پسپۆڕانی بواری پیربوون له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌وه‌یان ڕوون كرده‌وه، بۆچی به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجینی پێست كه‌م ده‌بێته‌وه و چۆن ده‌توانین ئه‌مه پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه، واته به‌رهه‌مهینانی زیاتر بكه‌ین؟.
جگه‌ره‌كێشان: هۆكارێكی زۆر كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆلاجینه
به گوته‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له پیربوون بكه‌یت، نابێ ئه‌و هۆكارانه له بیر بكه‌یت كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین هه‌یه، له‌وانه:
یه‌كه‌م/ كاریگه‌ری تیشكی خۆر: تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی خۆر هۆكاری سه‌ره‌كی شێرپه‌نجه‌ی پێسته. خراپترین تیشكی خۆره كه له سه‌عات 11ی به‌یانی تا سێی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌رده‌چێت، بۆیه تا چه‌ند له‌و تیشكه خۆت بپارێزی، زیاتر ڕێگری له نه‌مانی كۆلاجین ده‌كه‌ی.
دووه‌م/ گلایكۆجین یان گلایكهیشن ده‌بنه هۆی له‌ناوبردنی كۆلاجینی پێست كه به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له خواردنی شه‌كره‌وه دروست ده‌بێت.
سێیه‌م/ بریتییه له سترێس، چونكه كاركردنی سیستمی به‌رگری و سایرۆده ڕژێنه‌كانی له‌ش سه‌ركوت ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێرابوونی پرۆسه‌ی پیربوون.
چواره‌م/ جگه‌ره‌كێشان: هۆكارێكی زۆر كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆلاجینه له پێستدا كه ته‌نیا هۆكارێكی تووشبوون به شێرپه‌نجه نییه، به‌ڵكو وێرانكه‌ریشه بۆ تووشبوون به‌زۆر نه‌خۆشیی تر.
پێنجه‌م/ كه‌میی ڤیتامینه‌كان و ماده كانزاییه‌كان له جه‌سته‌دا، هۆكارێكی سه‌ره‌كیی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجینه.
به‌گوته‌ی ئه‌و دوو پسپۆڕه، خۆراكێكی ته‌ندروست كلیلی هێشتنه‌وه‌ی جوانی و گه‌نجییه. بۆیه ده‌بێت ئه‌و ماده خۆراكییانه‌ی كه كۆلاجینی سروشتیان تێدایه و ئه‌و ترشه ئه‌مینییانه‌ی كه پێویستن بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجینهكه له جه‌سته‌دا بخورێت، هه‌روه‌ها خواردنی ماسیی یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه كه پێست ڕوون ده‌كات.