ئەمڕۆ ئێران و عێراق رێككەوتنی لێكتێگەیشتن لەبارەی ئاسایشی سنوور واژوو دەكەن

:: PM:01:16:18/03/2023 ‌
سەرچاوەیەكی حككوومەتی ععێراق ئەمڕۆ رای گەیاندووە، سەردانی ئەمینداری گشتیی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ عێراق، بۆ واژووكردنی رێككەوتنی لێكتێگەیەشتنی نێوان هەردوو وڵاتە و لەو سەردانەی چاوی بە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكەوێت.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ شەموو 18ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتیی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بگاتە بەغدا و لەو سەردانەیدا چاوی بە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق سەرۆكی كۆمار و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان بكەوێت، رێككەوتنی لێكتێكەیشتنی بواری سنووریی لە نێوان هەردوولا واژوو بكرێت.

سەرچاوەكە زیاتر گوتوویەتی، ئاسایشی سنووریی نێوان هەردوو وڵات، ئامانجی سەرەكیی سەردانەكەی شەمخانییە، هاوكات بەرپرسە ئێرانییە سەردانی هەولێریش دەكات و لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق كۆ دەبێتەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی گوت كە شەمخانی بەشداری لە خولی پێنجەمی كۆنگرەی بەغدا دەكات، بڕیارە كۆنگرە بەمنزیكانە بە بەشداریی بەرپرسانی تەناهیی ئێران، ئیمارات، توركیا، سووریا، قەتەر و سعوودیە و ئوردن بەڕێوە بچێت.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د