پزیشكان ڕایان گه‌یاند ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه ناسرابوو به نه‌خۆشی نیویۆرك، له نه‌خۆشیی ئایدز چاك بووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كرداری چاندنی خانه بنچینه‌ییه‌كانی بۆ كرا، بووه هۆی یارمه‌تیدانی له ڕاگرتنی ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ی ماوه‌ی 30 ساڵ بوو وه‌ریده‌گرت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی "
ڕووسیا تووده‌ی"، پزیشكه‌كان ڕایان گه‌یاندووه، توانیویانه چاره‌سه‌ری ئه‌و ئافره‌ته بكه‌ن به چاندنی خانه بنچینهییهكان بۆ به‌رگریكردن له ئایدز، له ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و درێژخایه‌نی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌م چاكبوونه‌وه‌یه چاره‌سه‌رێكی ئه‌گه‌رییه و كۆتایی نییه
دكتۆر ئیفۆن برایسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدز له لۆس ئه‌نجیلۆس له زانكۆی كالیفۆرنیا، یه‌كێكه له‌و پزیشكانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی حاڵه‌ته‌كه‌ی كردووه، ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌م چاكبوونه‌وه‌یه چاره‌سه‌رێكی ئه‌گه‌رییه و كۆتایی نییه، له‌م به‌دواداچوونه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی چاوه‌ڕێی ماوه‌یه‌كی درێژتر ده‌كه‌ین.
ئه‌م نه‌خۆشه له مانگی ئابی ساڵی 2017ه‌وه چاندنی خانه بنچینه‌ییه‌كانی بۆ كراوه. دوای سێ ساڵ زیاتر چاره‌سه‌ری دژه ڤایرۆسه‌كه‌ی وه‌ستێنراوه.
خانه‌ی بنچینه‌یی، ئه‌و خانه سهرهتاییانهن كه ده‌توانن بگۆڕن و دابه‌ش ببن بۆ خانه‌گه‌لی جۆراوجۆری تر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه، له ڕووی پزیشكییه‌وه پشتی پێ ده‌به‌سترێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ له چاره‌سه‌ركردنی زۆر له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان.
ده‌توانرێت خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌ده‌ست بهێنرێن له منداڵدان و بڕبڕه‌ی پشت، كۆرپهڵهی له‌بارچوو، شله‌ی ئامنیۆتیك Amniotic fluid واته ئه‌و شله‌یه‌ی كه له‌ناو ئه‌و كیسه‌ی كۆرپهڵهی منداڵدانی ئافره‌تدایه، هه‌روه‌ها ده‌توانری له منداڵان و هه‌رزه‌كارانیش وه‌ربگیرێت.