هێرش كرایە سەر ئۆتۆمبێلێكی پاسەوانەكانی لاهوور شێخ جەنگی

:: PM:03:12:18/03/2023 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێكی نەناسراوی سلێمانی، هێرشی كردە سەر ئۆتۆمبێلێكی پاسەوانەكانی لاهوور شێخ جەنگی، لەناو بەنزینخانەیەكدا دەستی بەسەردا گرت.

میدیاكانی سلێمانی بڵاویان كردووەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هێزێكی نەناسراو، هێرش كراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێكی لاهوور شێخ جەنگی و بەهۆیەوە دوو پاسەوانی گیران.

باس لەوەش كراوە، رووداوەكە كاتێك بووە هێزێكی تەناهی لە بەنزینخانەیەكدا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی لاهوور شێخ جەنگی دەگرن و دوو پاسەوانیشی دەڕفێنن.

ئەوەیش ئاشكرا كراوە، رووداوەكە لە بەنزیخانەی "ب" لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بووە، ئەو دوو پاسەوانەی لاهوور شێخ جەنگی دەیانویست بەنزین بكەنە ئۆتۆمبێلەكەیان، لەو كاتەدا هێزێكی تەناهیی یەكێتی هەڵدەكوتنە سەر بەنزینخانەكە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لاهوور شێخ جەنگی دەگرن و دوو كەسیش دەگرن.

دۆخی سلێمانی بە تەواوی تێكچووە و  دوێنێ‌ لە نزیك گردی‌ سەرچنار، هێزێكی بافڵ نزیك دەبنەوە لە ماڵی‌ لاهوور شێخ جەنگی، فەرماندەیەكی ئەو هێزە دوای‌ رێگرتنی‌ لەلایەن پۆڵاد شێخ جەنگییەوە،‌ خۆی‌ رادەست دەكات و راستیی‌ بوونی‌ هێزەكانیشیان لەو سنوورە ئاشكرا دەكات. 

دۆخی‌ سلێمانی‌ رۆژ بەڕۆژ بەهۆی‌ كێشەی‌ نێوان هاوسەرۆكانی‌ یەكێتی‌ ئاڵۆزتر دەبێت، هەرچەندە هەوڵی‌ زۆر هەیە وا پێشان نەدرێ‌ كە كێشە هەیە، بەڵام كێشەكان خۆیان دووبارە دەبنەوە و كوڕانی‌ تاڵەبانی‌ ناتوانن ئیدارەی‌ شارەكە بكەن.



وشە - رامیار جەواد