له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی میوانداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و نیوه‌ڕۆخوانێكی بۆ ساز كردن.
له‌و میواندارییه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوته‌یه‌كی پێشكه‌شی میوانه‌كان كرد و له گوته‌كه‌یدا زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و وێڕای ئاماژه‌دان به بایه‌خی هێما و مانا و بۆنه‌كانی مانگی ئادار و نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كوردستان هیوای ئه‌وه‌ی بۆ خواستن كه له ڕۆژانی جه‌ژن و پشوودا كاتێكی خۆشیان له كوردستان هه‌بێت.
له درێژه‌ی گوته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ڕۆشنایی خسته سه‌ر بارودۆخی سیاسی و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ده‌رفه‌تێكی باش بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ئارا دایه و ئیراده و خواستێكیش ده‌بیندرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به لێكتێگه‌ییشتن و به پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنانه چاره‌سه‌ر بكرێن كه له‌نێوان لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانێتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ستراوه.
سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ هه‌رێمی كوردستانی به ده‌رفه‌تێكی باش بۆ لێكتێگه‌ییشتنی زیاتری نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵ له‌مه‌ڕ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی هێمای به پڕۆسه‌ی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش دا و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت له هه‌رێمی كوردستان نه‌خرێته ژێر پرسیار پێویسته ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌نێوان تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم هه‌یه بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پێوه‌ست به مافی پێكهاته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه نابێ هیچ ده‌ستوه‌ردان له مافی پێكهاته‌كاندا بكرێت و ئیراده و سیغه‌یه‌كی دیاریكراوه به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی هه‌رێم بسه‌پێندرێت. ده‌بێ ڕێز له ئیراده‌ی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان بگیرێت و پێكهاته‌كان و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر سیسته‌مێك بۆ به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان به باش بزانن به‌لای ئێمه‌شه‌وه په‌سه‌ند ده‌بێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌رگه‌ی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بۆ ئاماده‌بوان كرایه‌وه و سه‌رۆك بارزانی وه‌ڵامی تێبینی و پرسیاری دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانیی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دایه‌وه.