زانایان و ئابووریناسان له چالاكییه‌كانی مرۆڤ و بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان و به‌كاربردنی له راده‌به‌ده‌ری سووته‌مه‌نییه‌كان، هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی باران له ته‌واوی گۆی زه‌وی، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیی دانیشتووانی زه‌وی ده‌كات.
زانایان به پشته‌بستن به ته‌كنه‌لۆجیای مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئاسستی شێی دارستانه‌كانی ئامازۆن كردووه كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه له روودانی باران له رووبه‌رێكی زۆری كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ئه‌رجه‌نتین و چیلی، وشكه‌ساڵی سه‌ری هه‌ڵداوه و ئه‌مه‌ش هۆكاره له‌وه‌ی زانایان به سه‌رنجی زیاتره‌وه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
ئاستی شێی ده‌شته‌كانی كازاخستان و زۆربه‌ی رووبه‌ره‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، نیوه‌ی ئاوی چین دابین ده‌كه‌ن
به‌گوته‌ی زانایان، ئاستی شێی ده‌شته‌كانی كازاخستان و زۆربه‌ی رووبه‌ره‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، نیوه‌ی ئاوی چین دابین ده‌كه‌ن و هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك له ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاو له چین ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فەردا، ده‌ره‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كۆمسیۆنی جیهانیی ئابووریی ئاو له كاتێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، وڵاتان خۆیان بۆ كۆڕبه‌ندی جیهانیی ئاو ئاماده ده‌كه‌ن كه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه گوتوویه‌تی، سیستمی ئابووری دنیا له رابردوودا زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای توانای بارین پێناسه كراوه، به‌ڵام بارانه‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میان كردووه و ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێگه‌ی ئابووری وڵاتان هه‌یه.
پسپۆڕان پێشبینییان كردووه كه كه‌مبوونه‌وه‌ی باران، وشكه‌ساڵیی درێژخایه‌نی لێ بكه‌وێته‌وه و به‌تایبه‌تی له كیشوه‌ری ئه‌فریقا برسێتیی، كۆچ و ته‌نانه‌ت ناسه‌قامگیری سیاسی و ئاڵۆزیی لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌پێی ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوو ملیار و 300 ملیۆن كه‌س كه ده‌كاته نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتووانی زه‌وی، له‌و وڵاتانه ده‌ژین كه تووشی وشكه‌ساڵی بوون.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر رێكخراوی جیهانیی خۆراك رای گه‌یاندبوو، سێ ملیار و 200 كه‌س له دانیشتووانی زه‌وی له گونده‌كان ده‌ژین كه قه‌یرانی بێئاوی به‌رۆكیانی گرتووه.
كۆمسیۆنی ئابووری جیهان له راپۆرتی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، بۆ رێگریكردن له كاریگه‌رییه‌كانی كه‌میی ئاو، پێویستیان به‌وه هه‌یه رێچاره‌ی بنه‌ڕه‌تی بدۆزنه‌وه و به دركێكی زیاتره‌وه له دۆخه‌كه بڕوانن.
رێكخراوه‌كه به پێویستی زانیوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له دارستانه‌كان و ژینگه بكرێت و حكوومه‌ته‌كان له كارگێڕیی ئاو، سیاسه‌تی نوێ بگره‌به‌ر و پارێزگاری له ئاو بكه‌ن. جگه له‌مه پێی وایه دروستكردنی به‌نداو ناتوانێ رێچاره‌ی سه‌ره‌كیی بێت، به‌ڵكو زۆرجار دروستكردنی به‌نداو ده‌بێته هۆی وشككردنی دار و له‌ناوبردنی رووبه‌رێكی زۆر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، بۆیه پێویسته بیر له رێچاره‌ی باشتر بكرێته‌وه.
هه‌رێمی كوردستانیش له‌و دیارده‌یه بێبه‌ری نییه
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ كه هه‌رێمی كوردستانیش له‌و دیارده‌یه بێبه‌ری نییه، له ساڵانی رابردوودا كه‌مئاوی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژدی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێم. هێشتا له كوردستان هۆشیاریی به‌كاربردنی ئاو زۆر لاوازه و خه‌ڵك ئه‌و ئاوه‌ی كه شیاوی خواردنه‌وه‌یه، بۆ شووشتنی كۆڵان و ئۆتۆمبێلیش به‌كار ده‌هێنن.
ئاوی ژێرزه‌ویی كوردستان به‌راورد به ده‌یه‌كانی رابردوو، به سه‌تان مه‌تر دابه‌زیوه و ئاوی رووباره‌كانیش هاوشێوه‌ی پێشتر نین. هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت به دروستكردنی هه‌ندێك به‌نداوی بچووك، هه‌وڵ ده‌دات ئاوی زیاتر گل بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه له گه‌وره‌یی قه‌یرانه‌كه كه‌م ناكاته‌وه و دۆخكه ئه‌وه ده‌خوازێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هاوكاریی حكوومه‌تی عێراق پێش ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه كۆچ، برسێتی و كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، مشووری دۆخه‌كه‌ن بخۆن و به پڕۆژه‌ی ستراتیجی له كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی كه‌م بكه‌نه‌وه.