سه‌رۆك بارزانی به‌هۆی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی كوردستان " فه‌وزی ئه‌سعه‌د" پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئادار/ مارس، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی نیشتیمانپه‌روه‌ر (فه‌وزی ئه‌سعه‌د) م بیست. پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانی كاك فه‌وزی ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.
" له خودای گه‌وره داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك فه‌وزی ئه‌سعه‌د به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت" سه‌رۆك وا ده‌ڵێ.