سه‌رۆك بارزانی په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی بۆ كۆچی دوایی "عه‌ریف ئه‌بو زید" بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئادار/ مارس، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان (عه‌ریف ئه‌بو زێد)م بیست.
"پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو عه‌ریف ئه‌بو زێد ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم، له خودای گه‌وره داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك عه‌ریف ئه‌بو زێد به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت" سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.