بۆچی بەر لە زەنگی ئاگەداركردنەوە بەخەبەر دێین؟

:: PM:10:58:18/03/2023 ‌

زۆر كەس بۆ خەبەربوونەوە بەیانیان بۆ رۆیشتن بۆ دەوام و قوتابخانە لە رێگەی كاتژمێر و مۆبایلەوە كاتەكە دادەنێنەوە بۆ ئاگەداركردنەوەیان و لەخەوهەستانیان، بەڵام زۆرجار بەر لە ماوەیەكی كورت لە لێدانی زەنگەكە مرۆڤ بەخەبەر دێت، هۆكارەكەی چییە؟

بۆ نموونە ئەگەر زەنگی ئاگەداركردنەوەكەت لەسەر سەعات حەوت دانابێتەوە، لە ماوەیەكی كورت لەو سەعاتە خەبەرت دەبێتەوە، د. رۆبەر ستیكجۆڵد، شارەزای هەستە دەمارەكان لە زانكۆی هارڤارد دەڵێت، ئەو دیاردە بڵاوە وەك مەتەڵێكی زانستییە، بەڵام تا ئێستە زەحمەتییەك لە لێكدانەوەی هەیە و هەشە نكووڵی لێ دەكات. 

زیاتر دەڵێت، لە رابردوودا زۆرینەی توێژەران لە بواری نوستن پێیان وابوو شتی وا نییە، بەڵام ئێستە دوای كەڵەكەبوونی چەندان توێژینەوە لەبارەی نوستنەوە، هیچیان ئەوەیان نەسەلماند شتێكی لەو جۆرە هەیە، یان نەیانتوانیوە لێكدانەوەی بۆ بكەن، لەوكاتەی سەتان هە زار كەس لە دنیا باسی ئەوەیان كردووە بەر لە لێدانی زەنگی ئاگەداركردنەوە لەخەو هەستاون، منیش یەكێكیانم. 

دووپاتی كردەوە، روویداوە لە سەعات 7:59 خولەك هەستاوم و ئاگەداركەرەوەكەم وەستاندووە بۆ ئەوەی هاوسەرەكەم لەخەو هەڵنەستێت، مرۆڤ سیستمێكی ئاڵۆزی پرۆسەی ناوخۆیی هەیە كە یارمەتی دەدەن لەگەڵ دەوروبەر و ژینگەا بگونجێت، پێی دەگوترێت سەعاتی بایۆلۆجی.

ئەو سەعاتە بە چەند شتێكەوە كاریگەر دەبێت، وەك بەركەوتنی تیشكی خۆر و كافایین و سیستمی خۆراك و چالاكی جەستەیی و هیتریش، ئەوانە خولەكانی نوستن و بێداربوونەوە رێك دەخەن و كاریگەریان لەسەر لەخەوهەستانی سبەینە هەیە، بەڵام هیچیان ئەو لەخەوهەستانەی بەر لە لێدانی زەنگی ئاگەداركردنەوە لێك نادەنەوە.

پرۆفیسۆر جان بۆرن، بەرپرسی بەشی دەرووناسی پزیشكی لە زانكۆی تۆبنگن دەڵێت، لە توێژینەوەیەك دەركەوتووە هۆرمۆنێك هەیە بەناوی " ACTH"، كە لە رژێنی ژێر مێشكەوە هەڵگیراوە، ئەو وا دەكات رژێنی ئەدرناڵین هۆرمۆنی كۆرتیزۆل دەربدات، كە بە هۆرمۆنی رارایی ناسراوە، ئەوەش كار دەكاتە سەر ئاگەداربوونەوەی مرۆڤ، بۆیە بەهۆی دەردانی ئەو هۆرمۆنەوە لەخەو هەڵدەستین، بەڵام دیار نییە چۆن.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل