چه‌ند ڕۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی مانگی ڕه‌مه‌زان، كۆمپانیای دروستكه‌ری فه‌رمیی دراوی شاهانه‌ی به‌ریتانیا The Royal Mint، خشتێكی زێڕی نه‌خشاند كه وێنه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزی له‌سه‌ر بوو.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، ئه‌و خشته به هاوكاری ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی له وێڵزه‌وه دیزاین كراوه، له‌لایه‌ن پسپۆڕی دیزاینه‌كانی به‌ریتانیا ئیما نۆبڵ سه‌رپه‌رشتی كراوه.
وێنه‌ی كه‌عبه به دیزاینێكی زۆر جیاواز له‌سه‌ر ڕووی خشته زێڕه‌كه نه‌خشێنراوه كه كێشی 20 گرامه (چوار مسقاڵ)، له‌ناو به‌رگێكی ڕوون داده‌نرێت كه به‌بێ ئه‌وه‌ی له به‌رگه‌كه‌ش ده‌ری بكه‌ی، ده‌توانی دیزاینه ناوازه‌كه ببینی، ئێسته به نزیكه‌ی 1155پاوه‌ند (1400 دۆلار) ده‌فرۆشرێت.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، به ئه‌زموونی 110 ساڵ له دروستكردنی دراوه‌كان، توانیمان دیزاینێكی جوانی كه‌عبه‌ی پیرۆز دروست بكه‌ین كه پیرۆزترین شوێنه بۆ ملیۆنان مسوڵمان، هه‌روه‌ها دیارییه‌كی نایاب و ناوازه‌یه بۆ بۆنه ئاینییه‌كه‌یان یان ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری مسوڵمانان و هه‌ر بۆنه‌یه‌كی تریان.
The Royal Mint ئه‌وه‌شیان پشتڕاست كرده‌وه، كه سێ خشتی زێڕیان به‌خشیوه‌ته ڕێكخراوێكی خێرخوازی له به‌ریتانیا، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه بنێرێ كه له بوومه‌له‌رزه‌كانی توركیا و سووریا زیانیان به‌ركه‌وتووه.