نرخی گەڵامێو فڕی

:: AM:10:42:19/03/2023 ‌
نرخی گەڵامێو لە بازاڕەكاندا فڕی و ئەندامێكی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێریش دەڵێت، گەڵامێو لە خوارووی عێراق دێت و كێشەی سڵقیش بوونی نییە.

ساڵانە لە وەرزی بەهار زۆرترین داواكاری لەسەر سڵق و گەڵامێو هەیە، بەڵام ئەمساڵ نرخی گەڵامێو بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی ئادار، رەجەب حاجی عەزیز ئەندامی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی سڵق لە ناو عەلوەی هەولێر دوو دەسك بە هەزار دینار و هیچ كێشەیەك یان كەموكوڕییەك لە نرخەكەی نییە و نرخی ئاسایی خۆیەتی.

زیاتر گوتی، نرخی گەڵامێو زۆر گرانە و لە عەلوەی هەولێر كیلۆی بە 25 هەزار دینارە، ئەو نرخەش زۆرە، چونكە تا ئێستە گەڵامێوی ناوخۆی پێنەگەیشتووە.

باسی لەوەش كرد، ئەو گەڵامێوە لە باشووی عێراق دەهێنرێت و ئەو نرخە دەگۆڕێت بەپێی خواست و بوونی لە بازاڕ.

بەپێی بەدواداچوونی "وشە"، ئێستە لە گەڕەكەكان نرخی كیلۆیەك گەڵامێو بە 40 هەزار دینار دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.



وشە - رامیار جەواد