پشووی نەورۆز بۆ چەند فەرمانگەیەك كەم كرایەوە

:: AM:11:54:19/03/2023 ‌
بەهۆی دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی نەورۆز، چەندان بانك فەرمانبەرانیان ئاگادار كردووەتەوە ڕۆژانی نەورۆز بگەڕێنەوە دەوام و پابەندی دەوام بن.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژانی دووەم و سێیەمی نەورۆز دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت، بۆیە بانكەكان فەرمانبەرانیان ئاگادار كردووەتەوە كە چوارشەم ڕۆژی نەورۆز بگەڕێنەوە دەوام.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی ئادار، سەرچاوەیەك لە یەكێك لە بانكەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەری بانكەكان ئاگادار كراینەوە كە ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەم دەوام لەو بانكانە ئاساییە كە مووچەی لێ دابەش دەكرێ‌.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، دابەشكردنی مووچە بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، دابەش دەكرێ‌ و تا ئێستە هیچ ئەگەرێك نییە بۆ دواخستنی بۆ ڕۆژانی دوای نەورۆز.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، لە ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەم مووچەی 11 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێ‌.



وشە - رامیار جەواد