فەرمانگەیەكی حكوومەت هەلی كار رادەگەیەنێت

:: AM:11:57:19/03/2023 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی رای گەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق، پێویستی بە ژمارەیەك ئەندازیاری كارەبا هەیە، هەر كەسێك ئارەزووی كاركردنی هەیە، فۆرم پڕ بكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاوی كردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق، پێویستی بە ژمارەیەك ئەندازیاری كارەبا هەیە بۆ كاركردن بەشێوەی رۆژانە، بۆ بەشی پلان و تەكنیك.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە مەرج و رێنوێنییەكانی لە فۆرمێكدا دیاری كردووە، هەر كەسێك ئارەزووی كاركردنی هەیە، دەتوانێ فۆرمەكە بەشێوەی ئۆنلاین پڕ بكاتەوە.




وشە - رامیار جەواد