له‌ كاتی بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئێكوادۆر له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵێك چی ڕووی دا؟

:: PM:12:10:19/03/2023 ‌

 

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەكانی كەناری دەریای ئێكوادۆری هەژاند بە گوڕی 6.8 پلەی ڕێختەر، زیانێكی زۆری مادی و مەعنەویی لێ كەوتەوە، لە كاتی بوومەلەرزەكە یەكێك لە كەناڵە تەلەڤزیۆنەكان لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بوون، لەگەڵ بوومەلەرزەكە بە هاوار و قیژە لە پەخش دەرچوون، بەڵام هێشتا نەزانراوە چی زیانێكیان بەركەوتووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "عەرەبیە"، دوێنێ شەموو بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی كەنار دەریاكانی ئیكوادۆر و باكوری پیرۆی هەژاند، بەهۆیەوە لانیكەم 14 كەس گیانیان لە دەست دا، زیانی مادیی زۆریشی لێ كەوتەوە كە زیانی بە باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون و قوتابخانە و ناوەندە پزیشكییەكان گەیاند.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەك بڵاو بووەوە، ئەو ساتە ترسناكانە پێشان دەدا كە خەڵكی ئێكوادۆر چۆن ئەو ساتەیان تێپەڕاندووە، لەناو یەكێك لە گرتە ڤیدیۆكاندا ژمارەیەك پەیامنێر لە كاتی پێشكەشكردنی بەرنامەیەكیان لە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیۆندا، بە هاوار و قیژەوە بەرنامەكە جێدەهێڵن، بەڵام تەنیا دەنگیان لە ڤیدیۆكە هەیە و هیچ وێنەیەك دیار نییە كە چییان بەسەر هاتووە.

دەزگای جیۆلۆجی ئەمەریكا ڕای گەیاندووە، گوڕی بوومەلەرزەكە 6.8 پلە و لە قووڵایی 66.4 كیلۆمەتر بووە، لە دووریی 10 كیلۆمەتری شاری پالا و ناوچەی گوایاس داوە لە ئەنجامدا 14 كەس گیانیان لە دەست دا و 380 كەسیش بریندار بوون.


 



وشە - كەژاڵ كەمال