ئیبراهیم تاتڵیساس هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی تورك، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوووی په‌رله‌مانی توركیا، له‌سه‌ر لیستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار خۆی كاندید كرد.
دوێنێ شه‌موو 19ی ئادار، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
baghdadtoday"، ئیبراهیم تاتڵیساس به میدیاكانی توركیای ڕاگه‌یاند كه خۆی كاندید كردووه له‌سه‌ر لیستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی "ئورفا"ی توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی توركیا ببێته په‌رله‌مانتار.
ئیبراھیم تاتڵیساس گۆرانیبێژێكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی توركیایه
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ته‌مه‌ن 71 ساڵه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا، ده‌یه‌وێت به پێوه‌ستبوون به ڕیزه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پاڵپشتی له ئه‌ردۆغان بكات، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هانده‌رێك له‌وه‌ی له شاری ئورفا خۆی كاندید بكات له‌سه‌ر لیستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 14ی ئایار.
ئیبراهیم تاتڵیساس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا، چوار جار هه‌وڵیدا خۆی له لیستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كاندید بكات، له دواین سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ئورفا له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك، ئیبراهیم تاتڵیساس به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد و ژماره‌یه‌ك گۆرانیی خۆی پێشكه‌ش كرد.
ئیبراھیم تاتڵیساس گۆرانیبێژێكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی توركیایه. زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی به زمانی توركین، چه‌ند گۆرانییه‌كی به زمانی كوردی ھه‌یه. له شاری ڕوحا (ئورفه) له دایك بووه. پێشتر كاری ئه‌كته‌ریشی كردووه.