ئەو باندە گیران كە بەناوی دەزگای خێرخوازییەوە پارەیان كۆ دەكردەوە

:: PM:05:49:19/03/2023 ‌
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، باندێكی چوار كەسیان گرت كە بەناوی رێكخراوێكی خێرخوازییەوە پارەیان كۆ دەكردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی ئادار/ مارس، پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە كە بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی ئازادی، باندێكی چوار كەسییان بە ناوەكانی (م. ن. خ) و (ح. ش. م) و (ھ. ا. ا) و (ڤ. ح. س) گرت كە بەناوی ڕێكخراوێكی خێرخوازییەوە لە گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری هەولێر پارەیان كۆ دەكردەوە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ئەو باندە بەناوی نەخۆشخانەی (نانەكەلی) و چەند جۆرە پەرتووكێكیشیان بە خەڵك دەفرۆشت كە گوایە پارەی پەرتووكەكانیش بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەكەلییە، بەڵام لە ڕاستیدا فڕو فێڵیان لە هاووڵاتییان دەكرد و خەڵكیان هەڵدەخەڵەتاند.

دووپات لەوەیش كراوەتەوە كە تۆمەتبارانی ئاماژەپێ كراو، ددانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.



وشە - وشه‌