هه‌كاری باڵه‌ك كه به كه‌سی سێیه‌می ناو دژه‌تیرۆری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داده‌نرێ، ڕۆژی هه‌ینی رابردوو به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونێك نزیكی ماڵی لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌وته‌وه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی بنینی ئۆتۆمبێله‌كانی پۆڵاد شێخ جه‌نگی هێزه‌كه‌ی كشانده‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێ "به گه‌وره‌م ناوی پۆڵاد شێخ جه‌نگی هێناوه".
ئاڵۆزی له‌ناو دژه‌تیرۆری یه‌كێتی روو ده‌دات و ئه‌گه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" هه‌كاری باڵه‌ك یه‌كێكه له متمانه‌پێكراوه‌كانی ناو دژه‌تیرۆری یه‌كێتی و له‌ماوه‌ی رابردوو به‌شداربووه له چه‌ندان كه‌تنی ناو حزبه‌كه‌دا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ی كه رۆژی هه‌ینی كردوویه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی لێی توڕه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو دژه‌تیرۆری یه‌كێتی ده‌ڵێ، هه‌كاری سه‌رباری ئه‌وه‌ی نزیكییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی هه‌یه هاوكات ماوه‌یه‌كه سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌كانی شه‌وانه‌ی له سه‌رچنار پێدراوه، هاوكات له چه‌ندان یانه‌ی شه‌وانه‌دا هاوبه‌شه و داهاته‌كه‌ی بۆخۆی ده‌بات.
سه‌رچاوه‌كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و سه‌رپه‌رشیاری ئه‌و گرووپانه ده‌كات كه سه‌رانه بۆ بافڵ تاڵه‌بانی كۆ ده‌بنه‌وه، وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌موو كاره‌یش له یه‌ك كاتدا ترسی لای وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌رپرسی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی دروست كردووه، چونكه وه‌هاب پێی وایه ناكرێ كه‌سی سێیه‌می ناو دژه‌تیرۆری حزبه‌كه ئه‌و هه‌موو كاره پێكه‌وه بكات.
هه‌مان سه‌رچاوه رای وایه كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت ئه‌وه به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ئاڵۆزی له‌ناو دژه‌تیرۆری یه‌كێتی روو ده‌دات و ئه‌گه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه.
هه‌كاری باڵه‌ك پێشتر پاسه‌وانی پۆڵاد شێخ جه‌نگی بوو، دوای ڕووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی هاوشێوه‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و گرووپه‌كه هاتنه پێشه‌وه. هه‌روه‌ك ده‌ستی له ته‌واوی رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز به‌تایبه‌ت له‌ناو ده‌زگای زانیاری و دژه‌تیرۆردا هه‌بووه.