ته‌رمی دوو كه‌سی له سه‌رنشینانه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی له نزیكی دهۆك كه‌وته خواره‌وه و هه‌سه‌ده خۆی كرده خاوه‌نی، دۆزرانه‌وه.
كه‌ناڵی كوردستان24 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ش له چه‌كدارانی په‌كه‌كه دوو ته‌رمیان راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی چه‌مانكێ كردووه.
باس له‌وه كراوه كه هێلیكۆپته‌ری دووه‌م كه‌وتووه‌ته شوێنێك كه به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو ناسراوه و ته‌نیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونیان هه‌یه. چه‌كدارانی په‌كه‌كه دوو ته‌رمیان راده‌ستی ئاسایشی ناوچه‌كه كردووه كه سه‌رنشینانی هێلیكۆپته‌ری دووه‌م بوونه.
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه، دوو هێلیكۆپته‌ر له نزیك گوندی بێركیات له چه‌مانكێ له پارێزگای دهۆك كه‌وتنه خواره‌وه و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له ده‌ست دا.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، هه‌سه‌ده راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه بڵاوكرده‌وه و رای گه‌یاند، دوو هێلیكۆپته‌ریان به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا له سنووری هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و له ئه‌نجامدا 9 چه‌كداری هێزه‌كانیان كه سه‌رنشینی ئه‌و دوو هێلیكۆپته‌ره‌بوون، گیانیان له ده‌ست داوه و ئه‌مڕۆیش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه كرده‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامه.