باخان شه‌ده‌ڵه خوشكی دابان شه‌ده‌ڵه جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن باوك و دابانی برایه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێ.
هه‌فته‌ی پێشوو " وشه" دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ، باخان شه‌ده‌ڵه خوشكی دابان شه‌ده‌ڵه بڵاو كرده‌وه كه تیایدا كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر كێشه‌ی ناو ماڵباته‌كه‌یان ئاشكرا كرد، ئه‌مڕۆیش له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كه "وشه" ده‌ستی كه‌وتووه، باخان شه‌ده‌ڵه به به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنێ كه له‌لایه‌ن باوك و برایهكهیهوه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێ.
له گرته ڤیدیۆیهكهیهدا كه بۆ "وشه"ی ناردووه، باخان شه‌ده‌ڵه ده‌نگی باوكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، ئه‌و كێشه‌یه خراوه‌ته ئه‌ستۆی میرانی مێردی باخان، ئه‌گینا ئه‌وه كاری پارێزه‌رێكه له سلێمانی.
باخان شه‌ده‌ڵه بۆ "وشه" گوتی، سه‌یره كه قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵه‌بانی باش ده‌زانن دابان شه‌ده‌ڵه گه‌نده‌ڵه و سته‌می له كه‌سوكاره‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام هێشتا به‌رده‌وامن له‌وه‌ی كۆڵان به كۆڵان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یگڕێن.
شه‌ده‌ڵه دووپاتی كرده‌وه كه براكه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌زووری كردووه و به ئاشكرا سه‌رانه‌یان لێ ده‌سه‌نن له سلێمانی. هاوكات باخان شه‌ده‌ڵه دووپات له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كاته‌وه، به مه‌رجێك دابان ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن و سكاڵاكانی هه‌ڵگرێ و چیتر بیر له شاربهدهركردنمان نه‌كاته‌وه.