شه‌وی 15ی ئادار/مارس دوو هه‌لیكۆپته‌ر له ئاسمانی پارێزگه‌ی دهۆك له هه‌رێمی كوردستان كه‌وتنه خواره‌وه، كه هه‌ڵگری شه‌ش پیاو و سێ ژن بوون، هه‌ریه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان و توركیایش دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و كۆپته‌رانه هی ئه‌وان نه‌بوون و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر نییه، ئێسته‌یش له ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌و كۆپته‌رانه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ڕه‌وانه‌ی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان كراون، به فه‌رمیش ئامانجیان ئه‌وه بووه بگه‌نه سلێمانی و هه‌ندێ زانیاری تریش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه پردێكی ئاسمانییه له نێوان په‌یه‌ده و په‌كه‌كه واته له نێوان قه‌ندیل و ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "ئه‌لمۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه وه‌ك به فه‌رمی دووپاتی لێوه‌كراوه‌ته‌وه، ویستوویانه بگه‌ن به سلێمانی دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه چوونی ئه‌و شانده‌یان كه له هێزه‌كانی دژه تیرۆری هه‌سه‌ده‌بوون له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه مۆنیتۆر بڵاوی كردووه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ كونسوڵی وڵاتان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه موڵكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و نازانرێ چۆن و بۆچی گه‌یه‌نراونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كراوه و گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه پێشتر له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كڕاون، به‌ڵام نازانین بۆچی گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌ست خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێتی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه‌ی به هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده داوه، تا پردێكی پێوه‌ندی ئاسمانی له نێوان قه‌ندیل و ڕۆژئاڤا دروست بكه‌ن و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه هاتوچۆ له‌و ڕێگه‌یه‌وه بكه‌ن و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنن و بیانووی زیاتر بده‌نه ده‌ست توركیا، تا هێرشی زیاتر و چڕتر بكاته سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌رچه‌نده گوته‌بێژێك به ناوی یه‌كێتی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام لێره‌وه پرسیاری ئه‌وه دروست ده‌بێ، كه ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌سه‌ده و یه‌كێتی دووپاتی لێوه ده‌كه‌نه‌وه، ئامانجی فڕینی ئه‌و هه‌لیكپۆته‌رانه بۆ هاوئاهه‌نگی له پێناوی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی تیرۆر بێت، بۆچی به دره‌نگانی شه‌و هه‌ستاون و له كه‌شێكی زۆر ناله‌باردا فڕیوونه‌ته ئاسمان، بۆچی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاگه‌داری ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نین؟
له‌وباره‌وه ئه‌لمۆنیتۆر پێوه‌ندی به فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه و به ئیمه‌یل وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به‌و ڕووداوه نه‌بووه و هیچ زانیارییه‌كیشیان له‌سه‌ری نه‌بووه. هاوكات سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌نه‌ڕاڵ بات رایده‌ر بۆ ڕۆژنامه‌وانان دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا هیچ ڕۆڵێكی له گه‌شتی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه و كه‌وتنه خواره‌وه‌یان نه‌بووه، كه به‌رپرسانی هه‌سه‌ده‌ی هه‌ڵگرتووه و له ئاسمانی عێراق به‌ربوونه‌ته‌وه.
دوو هه‌لیكۆپته‌ر له هه‌مان شه‌و كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و دروستكراوی وڵاتی فڕه‌نسان
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوو هه‌لیكۆپته‌ر له هه‌مان شه‌و كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و دروستكراوی وڵاتی فڕه‌نسان و له جۆری ئه‌ی ئێس 350 ئۆیرۆكۆپته‌ر بوون، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نیا یه‌ك هه‌لیكپۆته‌ری تێكشكاویان دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌و جۆره بووه و هه‌ڵگری شه‌ش كه‌س بووه و ده‌توانێ ته‌نیا 500 كیلۆگرام هه‌ڵبگرێت.
سه‌ره‌تا هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دابوون ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه هی توركیان و به ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بنكه و باره‌گه‌كانی په‌كه‌كه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه‌وه، به‌ڵام دواتر وه‌زیری به‌رگری توركیا به ته‌واوی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به توركیا نییه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌كارنه‌هێنراون و نه‌فڕێنراون.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی به‌و ئاراسته‌یه تووڕه‌یی توركیا له‌لایه‌كه‌وه زیاتر ده‌كا و هه‌ژموونی په‌كه‌كه‌یش كه پێشتر ته‌نیا له‌سه‌ر وشكایی و له ناوچه سنوورییه‌كان بوو، له ڕووی ئاسمانییه‌وه‌یش له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه، بگره زۆرترین بیانوو به توركیا ده‌دا، تا زیاتر هێزه‌كانی ڕه‌وانه‌ی قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌غدایش ڕه‌زامه‌ندی پێ بدات، له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌یشدا، ته‌نیا خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان كه به كشتوكاڵكردن و ئاژه‌ڵداری خه‌ریكن، ده‌بن به قوربانی و ناچار ده‌بن كه زێد و ڕه‌سه‌نی خۆیان جێ بهێڵن و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ببن.