چیرۆكی مه‌موزین كه به مه‌می ئالانیش ناسراوه له ناوچه‌كانی نێوان دوو ڕووباره‌كه و چیاكانی تۆرۆس تا لووتكه‌كانی زاگرۆس، له باشووری توركیا و باكوری سووریه‌وه له ده‌ریاچه‌ی وانی مه‌زنه‌وه تا مه‌هاباد و له ڕواندزه‌وه تا ئامێدی به ته‌واوی ناسراوه و داستانێكی پڕ له خه‌م و په‌ژاره‌ی دوو عاشقه كه به سته‌م و زۆرداری كۆتایی به ژیانیان دێت. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان بۆ شێواندنی، به‌ڵام نووسینه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی خانی فه‌یله‌سووفی كورد وای كردووه كه هیچ یه‌كێك له وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌توانن خۆیان بكه‌ن به خاوه‌نی و له كولتوور و فه‌رهه‌نگی كوردی وه‌رگرنه‌وه.
چیرۆكێك كه له كۆتایی بیابانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ڕه‌ش، له ده‌ریای ئیجه‌وه تا قووڵاتی خاكی ئێسته‌ی ئێران درێژ ده‌بێته‌وه و به درێژایی مێژوو گوتراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام نموونه و قسه‌ی سه‌رزای هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بووه، كاتێك باسیان له عشق و ئه‌ڤینداری كردووه، تا ئێسته‌یش نازانرێ به دیاریكراوی و ڕوونی ئه‌و ڕووداوه ناخهه‌ژێن و چیرۆكه خه‌مهێنه‌ره كه‌ی ڕوویداوه، ته‌نیا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ڕووداوه‌كه له سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌می پێش زاینی له جزیرێ بۆتان ڕوویداوه و رووح و مانای به به‌ر عشق و ئه‌ڤینداری ڕاسته‌قینه گێڕاوه‌ته‌وه.
كاتێك له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می زاینی ئه‌و چیرۆكه سه‌رزاره‌كییه كه ده‌نگبێژ و سترانبێژیان نه‌وه بۆ نه‌وه گواستوویانه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌مه به‌دواوه له زمانی زاره‌كی و گوتنه‌وه بۆ نووسین ده‌گوێزرێته‌وه، كاتێك بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد ئه‌حمه‌دی خانی ده‌كات به هۆزان و داستانێكی شیعری درێژ و له دوو هه‌زار و 650 دێڕ ته‌واوی داستانه‌كه‌ی نووسیوه‌ته‌وه و بۆ هه‌میشه به زیندوویه‌تی هێشتوویه‌تییه‌وه.
مه‌موزینی كوردان هاوشێوه‌ی رۆمیۆ و جۆلێیتی وڵاتانی ڕۆژئاوا یه‌كێكه له شاكاره ده‌گمه‌نه‌كانی ئه‌ده‌بی كلاسیك كه له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه نووسراوه‌ته‌وه و له كولتووری گه‌لی كورد ماوه‌ته‌وه، بۆیه كاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی له نووسینه‌وه‌ی مه‌موزین و شانۆنامه‌كه‌ی ویلیا‌م شكسپیر به نووسینه‌وه‌ی چیرۆكی ڕۆمیۆ و جولێیت، به دوو كاری ناوازه و نموونه‌یی ئه‌ده‌بی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن و هه‌میشه ده‌گوترێنه‌وه و باسیان لێوه ده‌كرێت.
چیرۆكی مه‌موزین و رۆمیۆ و جولێیتیش هاوشێوه‌ی یه‌كتر و نزیكی یه‌كن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕووی جیوگرافیاوه دوور و مه‌وادی زۆر له شوێنی ڕوودانی هه‌ردوو ڕووداوه‌كه بوونی هه‌یه، هه‌ردووكیان باس له به‌یه‌كگنه‌گه‌یشتنی دوو عاشق ده‌كه‌ن كه به ته‌واوی شه‌یدای یه‌كترن و له پێناوی یه‌كتر ئاماده‌ن ژیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن، به‌ڵام قبووڵی ئه‌وه ناكه‌ن كه عشقه‌كه‌یان بپوكێته‌وه و له‌ناو بچێت.
ئه‌حمه‌دی خانی بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می زاینی مه‌موزینی له چیرۆكێكی زاره‌كییه‌وه بۆ داستانێكی مه‌زن نووسیوه‌ته‌وه، هاوكات ویلیا‌م شكسپیریش له ساڵانی نێوان 1592 تا 1596 به پشتبه‌ستن به داستانه شیعرییه‌كه‌ی ئارسه‌ر برۆك كه له 1562 نووسیویه‌تییه‌وه، به گۆڕانكاری زۆر و هێنانی كاراكته‌ری زیاتر بۆ نێو ڕووداوه‌كه، شانۆنامه‌ی رۆمیۆ و جولێیتی نووسیوه‌ته‌وه، كه تا ئێسته‌یش یه‌كێكه له شانۆنامه هه‌ره به ناوبانگه‌كانی جیهان و به شاكارێكی ئه‌ده‌بی نه‌مر هه‌ژمار ده‌كرێت.
شێوازی نووسینی خانی و شكسپیر له داڕشتانه‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕووداوه تراجیدییه له‌یه‌كتر نزیكه و به زمانێكی نه‌مرانه نووسراوه‌ته‌وه و قووڵترین مانای عشق و ئه‌ڤینداری خۆی له پشت وشه ساكار و ساده‌كان حه‌شارداوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه زۆرترین خه‌ڵكی ئه‌وكات له زمانی شیعر و نووسینی ئه‌و دوو داستانه بگه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا بڵاو ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی شكسپیر به نووسینه‌وه‌ی رۆمیۆ و جولێیت ڕزگاركردنی ئه‌و چیرۆكه بێ له له‌ناوچوون، ئه‌و كاری خانی جیا له‌و ئه‌ركه هاوكات ئه‌ركێكی گه‌وره‌تریشی هێناوه‌ته دی، ئه‌ویش نووسینی داستانه‌كه‌یه به زمانی كوردی، چونكه به درێژایی مێژوو گه‌لانی ناوچه‌كه هه‌وڵیانداوه زمانی كوردی له‌ناوببه‌ن و هاووڵاتییانی ئه‌و گه‌له ناچار بكه‌ن كه به زمانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی قسه بكه‌ن و بنووسن و زمانی خۆیان له‌ناوبچێ و له‌بیریان ببرێته‌وه، به‌ڵام خانی به‌م كاره‌ی شۆڕشێكی گه‌وره‌ی كولتووری له دژی ئه‌و ویسته به‌رده‌وامه‌ی نه‌یارانی كورد به‌رپا كرد و بۆ هه‌میشه مۆركێكی كوردی به به‌ر چیرۆكه‌كه داگرته‌وه، تا نه‌ك وه‌ك نه‌ریت و چیرۆكه‌كانی تری كورد، گه‌لانی ناوچه‌كه به زمانی خۆیان بینووسنه‌وه و وه‌ك موڵكی خۆیان سه‌یری بكه‌ن.
ئێسته‌یش تێنووسی ڕاسته‌قینه‌ی خانی و داستانه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه و له مۆزه‌خانه‌ی ده‌ستنووسه‌كانه له به‌غدا و له توركیایش چه‌ندانجار هه‌وڵدراوه كه بتوركێنرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی له زمانی كوردی و داستانه‌كه‌ی خانییه‌وه هاتووه، هیچ كات ناتوانرێ نكۆڵی له‌وه بكرێ كه مه‌موزین موڵكی كورده و ناتوانرێ داگیر بكرێت.