كۆتایی ساڵی خوێندن دیاری كرا

:: AM:10:31:26/03/2023 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەڕێی نووسراوێكی فەرمی كاتی كۆتاهێنان بە پرۆسەی خوێندن لە باخچەكانی خوێندن دیاری دەكات، ئەوەیش بەمەبەستی وێنەگرتن و ئاهەنگی دەرچوونە.

ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی ئادار، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئاراستەی تەواوی پەروەردەی شارەكانی هەرێمی كوردستان كراوە و تێیدا هاتووە، بۆ رێكخستنی دەوامی باخچەكانی منداڵانی حكوومی، ئاگاداری پەروەردەی گشت شارەكان دەكەینەوە كە كاتی ئاهەنگی دەرچوون دیاری كراوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی 20ـی نیسان وێنەگرتن و ئاهەنگی دەرچوون دەست پێ‌ دەكات تا كۆتایی دەوامی ساڵی خوێندن.

لە بەشی كۆتایی نووسراوەكەدا هۆشداری دراوە بە بەڕێوەبەری باخچەكانی هەرێمی كوردستان لەو كاتە زووتر بكرێ‌، ئەوا خۆیان بەرپرسیار دەبن.

باخچەكانی خوێندن بۆ چوار ساڵ و پێنج ساڵ، یەكەمین ناوەندی خوێندنن كە ساڵانە پێش هەموو شوێنێك خوێندنی تێدا تەواو دەبێت.




وشە - رامیار جەواد