به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕایان گه‌یاند، بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان دێنه ناو كۆمه‌ڵی خۆر و ڕووپێوی له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه ناسا ئه‌نجامی ده‌دات له كاتی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ساره‌كانی تر.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ninanews"ی عه‌ره‌بی، ره‌شنووسی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن شۆن كیركپاتریك به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م بواره نائاساییه‌كان (AARO) له پنتاگۆن، ئه‌بره‌هام لۆب سه‌رۆكی به‌شی فه‌له‌كناسی له زانكۆی هارفارد نووسراوه، گرنگی ده‌دات به سنوورداركردنی فیزیكی دیارده به‌رگه‌هه‌واییه نه‌ناسراوه‌كان.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ته‌نی ئه‌ستێره‌یی ده‌ستكرد، كه‌شتییه‌كی سه‌ره‌كی بێت كه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی له نزیك زه‌ویدا، چه‌ند پشكنه‌رێكی بچووك هه‌ڵبداته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش ئۆپراسیۆنێكی دروستكراوه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانی ناسا.
نووسه‌رانی ڕاپۆرته‌كه بۆچوونیان وایه كه كه‌شتییه‌كی ئاسمانی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی خۆری ئێمه‌ی كردبێت، به‌تایبه‌تی لۆب پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه یه‌كه‌م بینینی ته‌نێكی نامۆ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له ساڵی 2017 بووه، كه ئێسته ئه‌و ته‌نه به 'Oumuamua ناو ده‌برێت. پێده‌چێت كه‌شتییه‌كی سه‌ره‌كی بێت و بتوانێ پشكنه‌ری بچووك له‌سه‌ر زه‌وی جێگیر بكات.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت، ئێمه هه‌ست به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پشكنه‌رانه ناكه‌ین، چونكه به‌به‌شی پێویست ڕووناكی نییه تا ببینرێن، به‌هۆی گومانی هه‌بوونی ئه‌و ته‌نه نامۆیانه، كۆنگرێس ناسای ڕاسپارد له ساڵی 2005دا 90%ی هه‌موو ته‌نه‌كانی نزیك له زه‌ویدا بدۆزێته‌وه كه قه‌باره‌یان له 140 مه‌تر گه‌وره‌تره، ئه‌میش بووه هۆی دروستبوونی ته‌له‌سكۆبی Pan-STARRS و توانیان 'Oumuamua ببینن، ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای سێ ساڵ، ته‌نێكی تر دۆزرایه‌وه و ناسای ناوی نا 2020 SO.