پۆل ئیدۆن له پێگه‌ی گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، كه كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو هه‌لیكۆپته‌ر له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له پارێزگه‌ی دهۆكی سنووری هه‌رێمی كوردستان پرسیاری زۆری دروست كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێی بایه‌خه و گرنگه باسی لێوه بكرێت، بریتییه له‌وه‌ی كه تا ئێسته‌یش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی هێزی ئاسمانی و چاودێری و به‌رگری ئاسمانییه‌وه هه‌ژاره و پێویستی به هاوكاری زۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كانی به‌غدا بوونه‌ته گه‌وره‌ترین گرفت له‌به‌رده‌م دروستبوونی هێزی ئاسمانی وه‌ك به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا ناتوانێ كه فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی و سیسته‌می چاودێری و به‌رگری ئاسمانی بكڕێ و هاورده‌یان بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌یش ڕه‌وا نییه كه هه‌ولێر تا ئێسته خاوه‌نی ته‌نانه‌ت هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ریش نه‌بێت، ئه‌وه‌ی كه هه‌یانه ته‌نیا هه‌لیكۆپته‌ری بچووك و سنوورداره كه بۆ بواری فریاكه‌وتن و حاڵه‌تی له‌ناكاوی پزیشكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ جه‌نگ و به‌رگری ئاسمانی و پاراستنی ئاسمانی ناوچه‌كه ناتوانرێ سوود له‌و هه‌لیكۆپته‌رانه وه‌ربگیرێت.
دوو ده‌یه به‌ر له ئێسته، له‌و كاته‌ی كه نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كوردستان و به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف 16ی له دژی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌رێمی كوردستان فشاری له ئه‌مه‌ریكا دروست كرد، تا ئه‌و جۆره فڕۆكه جه‌نگییه به عێراق نه‌فرۆشێ یان به مه‌رج ڕاده‌ستی به‌غدای بكات، چونكه كورد ترسی زۆری هه‌یه له‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌وكات یان یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، دواجار فڕۆكه‌ی جه‌نگی له دژی پێشمه‌رگه و كوردستان به‌كاربهێنن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یش به‌رگری ئاسمانی و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی نییه، بۆیه ناتوانێ به‌رگه‌ی هێرشی ئاسمانی بگرێ، ئه‌مه‌یش به‌رده‌وام گرفت و خاڵێكی لاوازی هێزه‌كانی كورد له سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌میانه‌ی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كان بووه.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه كه تاكه هێزی ڕێكخراوبوون له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، ئێسته سوپای عێراق تواناكانی خۆی زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه بردووه، به تایبه‌تیش له ڕووی هێزی ئاسمانییه‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه ناتوانێ هیچ هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه بهاوێژێت، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ چه‌ك و كه‌لوپه‌لی جه‌نگی هێزی ئاسمانی بكڕێ و هاورده‌یان بكات، بێ ڕه‌زامه‌ندی و لارینه‌بوونی به‌غدا.
به‌غدا له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو 36 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16ی له ئه‌مه‌ریكا كڕی و هاوكات كاروانگه‌لێكی گه‌وره‌ی هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری له جۆره‌كانی ئێم ئای 28 و 35 له ڕووسیا كڕی و ڕاده‌ستی سوپای عێراق و هێزی ئاسمانی عێراق كران، ئه‌مه‌یش وایكرد كه له ڕووی ئاسمانییه‌وه به‌رده‌وام به‌غدا هه‌ڕه‌شه بێ بۆ سه‌ر كوردستان، به تایبه‌ت كه هیچ گره‌نتییه‌ك نییه له چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه و بڕیاردانی سه‌رانی به‌غدا دژ به هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی سوپای عێراق له ڕووی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و هێزی ئاسمانییه‌وه، به‌ڵام له 2014 هێزه‌كه له‌به‌رده‌م چه‌ته‌كانی داعش ڕووخان و په‌رته‌وازه‌بوون و لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه، كه‌چی هێزی پێشمه‌رگه به‌رگری كرد و به پشتیوانی هاوپه‌یمانان ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند، كه‌چی تا ئێسته‌یش چه‌كی قورسی وشكایی و ئاسمانی به سوپای عێراق ده‌درێ و پێشمه‌رگه له‌و جۆره چه‌كه پێشكه‌وتوو و قورسانه بێبه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و خودی كۆماری ئیسلامی ئێران، چه‌ندان جار هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیان له ڕێی مووشه‌ك و كاتیۆشا و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كردووه‌ته ئامانج، له كاتی هێرشه‌كه‌ی 13ی ئادار/مارسی ڕابردوو كه ئێران به مووشه‌كی بالیستیك ماڵی سه‌رمایه‌دارێكی كوردی له هه‌ولێر كرده ئامانج، جیك سۆلیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم هه‌ماهه‌نگ و هاوكار ده‌بن، تا هێزه‌كانی ناوچه‌كه له ڕووی به‌رگری ئاسمانییه‌وه به‌هێز و پڕچه‌ك بكرێن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ی ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا باسی لێوه كرد، تا ئێسته له واقیع بوونی نییه و ته‌نیا قسه‌كردنێك بووه بۆ میدیاكان.
له ته‌ك ئه‌مانه‌یشدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبردنیان لایه، به‌ڵام ته‌نیا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سوودی لێ وه‌رده‌گرن و به‌كاری ده‌هێنن، جیا له‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆتی هێناوه‌ته ناوچه‌كه و سیسته‌می كاونته‌ر رۆكێت و ئارتیلری مۆرته‌ر (سی ڕام)یش له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه گره‌نتی ئاسایش و سه‌لامه‌تی ئاسمانی كوردستانیان پێ ناكرێت، كاتێك نه‌یاره‌كانیان دڵنیا بن له‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هیچ چه‌كێكی ئاسمانی نییه و به ته‌واوی هه‌ژار و لاوازه له ڕووی هێزی ئاسمانییه‌وه.