وەزارەتی ناوخۆی عێراق: 500 هەزار پاسپۆرتمان دابەشی سەر فەرمانگەكان كردووە

:: AM:09:44:28/03/2023 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پاسپۆرت و نشینگە رای دەگەیەنێت، كۆتایی بە كێشەی دەرهێنانی پاسپۆرت هات و هاووڵاتییان دەتوان بچن سەردانی فەرمانگەكان بكەن بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتەكانیان.

ئەمرۆ سێشەم 28ی ئادار، ریاز كەعبی بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرت و نشینگە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاندووە، كۆتایی بە تەنگژەی دەرچوونی پاسپۆرت لە بەغدا و تەواوی پارێزگاكانی عێراق هات.

لە لێدوانەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی تەواوی ناوەندەكانی دەرچوونی پاسپۆرت بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان.

هاوكات وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كردووە كە 500 هەزار پاسپۆرتیان دابەش كردووە بەسەر فەرمانگەكانی تەواوی عێراق، بۆ چارەسەركردنی دواكەوتنی دەرهێنانی پاسپۆرت.


وشە - زریان تەها