راپۆرتێكی بەریتانی: عێراق لە دادگای فڕەنسا دۆڕاندوویەتی و زۆر شت هەیە نایەوێ باسی بكات

:: AM:02:32:29/03/2023 ‌
راپۆرتێكی بەریتانی لەبارەی سەركەوتنی عێراق لە دۆسیەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریسدا بە "سەركەوتنێكی بەتاڵ و بێهێز" ناودەبات، ئاماژەی بەوەیش داوە كە عێراق پەلەی كردووە لە راگەیاندنی سەركەوتنی بەسەر توركیادا لە دۆسیەكە، چونكە عێراق لە یەك كەیسدا بردییەوە لە بەرانبەریشدا چواری دۆڕاند و دەشبێ قەرەبوویەكی گەورەی توركیا لە بەرژەوەندی توركیا بكاتەوە. 

ماڵپەڕی "میدل ئێست ئای" بەریتانی لە راپۆرتێكی رۆژنامەوانیدا كە "وشە" وەریگڕاوە باس لەوە دەكا، پێنجشەمی رابردوو عێراق پەلەی كرد لە راگەیاندنی سەركەوتنەكەی لە دۆسیەی ناوبژیكردنی نێودەوڵەتی فڕەنسادا لەوەی كە پێویستە ئەنقەرە بڕی 1.4 ملیار دۆلار وەك قەرەبوو بە بەغدا بدات بەهۆی ئەوەی توركیا بەشێوەیەكی راستەوخۆ مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردووە لە بازرگانی نەوتدا. 

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەیش داوە، سەرچاوەكانی رۆژئاوا و توركیایش كە لە نزیكەوە ئاگەداری دۆسیەكەن وێنەكە بەجیاوازتر نیشان دەدەن لەوەی كە عێراق بانگەشەی سەركەوتن و ئاهەنگی بۆ دەكات، ئەوان دەتوانن بە دڵی خۆیان ئەو ئاهەنگ و سەركەوتنە بگێڕن كە دەیانەوێ، بەڵام لبە دڵنییایەوە ئەو پارێزەرەی بە كەیسەكە هەستاوە ئەمە دوا كاری دەبێت و لە كارەكەی دوور دەخرێتەوە بەهۆی ئەوەی شكستێكی گەورەی بۆ عێراق تۆمار كردووە نەك سەركەوتن. 

راپۆرتەكە ئاشكرای كردووە كە عێراق بانگەشەی ئەوە دەكا لە كەیس و گرێبەستەكان لە بوارای كۆگەكردن، گواستنەوە،  بەكارهێنانی تایبەتی بەرهەمە نەوتییەكان و داواكردن بۆ گەیشتن و باركردن بردوویانەتەوە، بەڵام عێراق دەیتوانی تەنیا لە بواری باركردندا داواكە بباتەوە و بۆ ئەوان باشتر بوو. 

راپۆرتەكە لە شیكارییەكانی درێژەی بەوە داوە و  ئاماژەی كردووە کە ئەو پرسە وەک تەحەدایەکی یاسایی سەیر دەکرێت کە لەگەڵ ناكۆكییە بازرگانییەكان لەگەڵ سیاسەتی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا یەکدەگرێتەوە، بەو پێیەی عێراق دەڵێت یەکێک لە پێکهاتەکانی كە حکوومەتی هەرێمی کوردستانە ئەو بژاردە ڕاستەوخۆییەی  نییە بۆ فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە ، وەک لە ساڵی ٢٠١٣ ئەنقەرە و هەولێر لەسەری ڕێککەوتوون.

راپۆرتەكە درێژەی بەوە داوە، لە ساڵی 2014 بەغدا سكاڵای یاسایی لەسەر توركیا تۆماركرد و داوای قەرەبووی 33 ملیار دۆلاری كردبوو بۆ داهاتی لەدەستچوو زیانەكانی، ئەمە لەكاتێكدا مانگی رابردوویش داوای قەرەبووی 58 ملیار دۆلاریان لە ئەنقەرە كردووە بۆ سەرجەم فرۆشی نەوت كە تا ساڵی 2022 فرۆشراوە، بەڵام لە كۆتاییدا دادگاكە تەنیا مافی ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلاری بە ڕەوای بەغدا بینیوە لە كۆی ساڵانی نێوان 2014 تا 2018. 

توركیا و عێراق سەركەوتوو نەبوون لە دۆسییەكە

بەپێی ئەم ماڵپەڕە بەریتانییە سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەم یەكلایی كردنەوەی دادگای فرەنسا دان بە شەرعیەتی هەرێمی كوردستانیش دەنێت وەك قەوارەیەكی شەرعی، بەڵام بڕیارەكە لەوە سەرچاوەی گرتووە كە هەرێم لەم رووەوە سەر بە عێراقە و دەبێ لە رێگەی ئەوەوە نەوتەكەی بفرۆشێت. 

بە جۆرێكی تر ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە توركیا تاوانبار نەبووە كاتێك بە گوێرەی رێنوێنییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەوتی كۆگە كردووە و گواستوویەتییەوە، هەروەك چۆن داواكانیان لەبارەی قەرەبووی زیانەكانیان بەهۆی فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە لەلایەن دادگا رەت كرایەوە. 

لە ڕێگەی ئەم پێشێلکارییەوە دادگا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کرد کە ئایا ئەنقەرە پارەی زیادەی لەسەر رسووماتی گواستنەوە لەسەر عێراق زیاد كردووە و ئایا داشکاندنی نایاسایی لە نرخی نەوت بەدەستهێناوە؟ لەگەڵ هەموو ئەمانەدا دادگا بڕیاری دا کە لەسەدا ٥٠ی زیانەکانی داهات بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە بووە دەبێت لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقدا بێت، چونکە حکوومەتی هەرێم وەک ئۆرگانێکی حکوومەتی عێراق قازانجی لەو فرۆشتنانە کرد و بۆ خەرجی هەرێم بەكاری هێناوە كە ئەمەیش هەر بەواتای ئەوە دێت لە خزمەتی خەرجیی حكوومەتی عێراقیدا بەكار هێنراوە، چونكە دادگا پێی وایە دەبێ بەغدا خەرجییەكانی هەرێمیش دابین بكات، لە بری ئەوە هەرێم خۆی هەستاوە بە دابینكردنی خەرجییەكانی خۆی لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە. 

سەرچاوەیەكی تری رۆژئاوایی بە ماڵپەڕەكەی راگەیاندووە، پرسێكی دیكە لەو نێوەندەدا هەیە بەغدا نایەوێ باس بكرێ، ئەمیش تایبەتە بە نەدانی پارەی كرێی گواستنەوە لە رێگەی بۆریەكەوە بۆ ماوەی دەیان ساڵ و لەمەیشدا دادگا بڕی 600 ملیۆن دۆلار خەمڵاندنی بۆ ئەم كرێیانە كردووە. 

سەرچاوەكە زیاتر روونی كردووەتەوە، داواكارییەكانی توركیا دژی عێراق قورساییان زیاترە بەو پێیەی ئەگەر رێژەی سوودی ئەو دەیان ساڵە بە رێگەی "سوودی ئەمەركی – فائدة المقومة بالولایات المتحدة و اضافتها" حسێب بكرێت كە عێراق نەیداوەتە توركیا ئەوا رێژەی پارەكە زیاتر دەبێت لەو برە و بەم پێیەش داواكەی عێراق تەنیا ماوەی ساڵانی نێوان 2014 تا 2018 دەگرێتەوە، بەڵام داواكەی توركیا لە بەرانبەردا مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نەوەتەكانی سەدەی رابردوو. 

ماڵپەڕەكە نووسیوویەتی بەو پێیە عێراق لەم دۆسیەدا تەنیا چەند سەد ملیۆن دۆلارێك دەباتەوە، كە ئەمەیش بە سەركەوتنێكی بۆش و بەتاڵ دادەنرێت و هیچ لایەنێك لە نێوان ئەم دوو لایەنەدا " توركیا و عێراق" بە سەركەوتوو دانانرێت. 

سەرچاوەیەکی تورکی ئاگادار بە ماڵپەڕەكەی گوتووە،  بەپێی ڕێککەوتنی نەوتی ساڵی 2013ی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا بێت لە کۆتاییدا هیچ پارەیەک لە گیرفانی ئەنقەرە دەرناچێت، چونکە ڕێککەوتنەکە بڕگەی قەرەبووکردنەوەی تێدایە، بەڵام بەرپرسانی توركیا پێیان وایە كە لایەنی هەرێمی كوردستان و عێراق و توركیا دەتوانن بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش و لە ئایندەیەكی نزیكدا هەناردەی نەوت دەست پێ دەكەنەوە. 

ئەم بەرپرسە توركییە كە ئاگەداری دانووستانەكانی پێشووتری دۆسیەی نەوتە لە نێوان عێراق و توركیا زیاتر گوتی، توركیا ویستوویەتی ئەم پرسی دادگاییە درێژە بكێشێ چونكە بەدووری نەزانیوە لەگەڵ بەغدا یەكلایی بكاتەوە، بەو پێیەی بەغدا نایەوێ هەرێمی كوردستان ببێتە نێوەندێك لەلایەنەكانی دانووستان لەم پرسە. 

ئەم بەرپرسە باڵایەی توركیا ئاماژەی بەوە داوە، جگە لە دۆسیەی نەوت پێشنیاری ترمان كرد لەبارەی دروستكردنی پرۆژەی پێشكەوتووی بەڕێوەبردنی ئاو و بەنداو و ئاودێری هاوبەش بە تێچووی پێنج ملیار، بەڵام حكوومەتی عێراق نەیانتوانی لەمە قەناعەت بەخۆیان بكەن، چونكە لە عێراق جگە لە حكوومەتی ناوەندی دەسەڵاتی تری سیاسیی هەیە كە رۆڵیان لە سیاسەتی وڵاتەكە هەیە و هەموو شتێك لە دەستی حكوومەتدا نییە.


لە خوارەوە دەقی راپۆرتە بەریتانییەكە وەك خۆی دانراوەتەوە لێرەش كلیك بكە دەتوانیت بیخوێنیتەوە: 



When the International Court of Arbitration ruled on Thursday that Turkey breached contract by directly trading oil with Iraq’s Kurdistan Regional Government beginning in 2013, and asked Ankara to pay $1.4bn, Baghdad was very quick to declare a triumph. 
The Iraqi oil ministry released a statement commending the court, and Iraqi officials quickly and openly relayed their talking points to local and international media. Turkey also halted the pumping of Iraqi crude oil through Ceyhan on Saturday morning, half a percent of global oil supply. 
However, western and Turkish sources familiar with the court case paint a different picture. They say Baghdad is curtailing the full scope of the judgement on the Iraq-Turkey Pipeline (ITP) agreement, which was signed in 1973, that governs the export of Iraqi oil to Turkey through the Turkish port of Ceyhan. 
"They can celebrate all they want, but I would definitely fire their lawyers for a botched job,” one western source who was briefed about the court case told MEE. "They claimed breach of contract under five categories: storage, transportation, exclusive use, access claim and loading. They were only able to win their claim for loading.” 
The court case is seen as a legal challenge that intersects a commercial dispute with national and international politics, as Iraq says one of its components, KRG, doesn’t have direct authorisation to sell oil through the pipeline, as agreed by Ankara and Erbil in 2013, and pocket the income. 
Baghdad in 2014 sued Turkey and asked for $33bn compensation for the loss of revenue and damages. Last month, they asked for $58bn compensation from Ankara for all the oil sales that have been made until 2022, according to the sources. But in the end the court only granted them a $1.4bn award for the 2014-18 period, pending interest rates. 
'Neither parties successful'
The sources said the court decided that KRG is an organ of the Iraqi government, therefore a legitimate entity under the ITP deal.  "So Turkey wasn’t in fault while storing and transporting the oil under the instructions of KRG,” the western source said. "Their claim of loss of damages under the exclusive use was also denied, they asked for the full compensation of the oil sale income and lost.”  
The sources said the court decided that Turkey only breached the contract by loading tankers with the oil that was transported to Ceyhan port under the instructions of the KRG, because the 2010 amendment to ITP makes clear that the Iraqi Oil Ministry and its corporation Somo are the only legitimate authorities that could issue orders for loading. 
Through this breach, the court evaluated whether Ankara overcharged transportation fees to Iraq and whether it got an unrightful discount on the oil price and issued an award to Baghdad. However the court ruled that 50 percent of the loss of income due to the discounted oil price must be borne by the Iraqi government, since KRG, as an organ of the Iraqi government, profited through the sales and used them for the state expenditure. 
"Another issue that Baghdad doesn’t want to talk about is Turkey’s counterclaims over a set of issues from the low capacity at the pipeline and unpaid transportation fees going back to decades,” a second western source said. "The court awarded nearly $600m to Turkey because of them.” 
The source added that Turkey’s counter claims would carry more weight when the US-denominated interest rates are calculated and added to the total sum since they go back to the 90s where the rates were higher. "The Iraqi claims, which only go back to 2014-18, won’t have the same interest rate surplus, eventually they will only get a few hundred million dollars,” the source said. "It is a hollow victory. Even the court agrees in its judgment that neither parties could be considered as successful.” 
A Turkish source who is familiar with the 2013 KRG and Turkey oil agreement said that eventually no money would come out of Ankara’s pocket since the deal includes an indemnity clause. "Any award would be paid by the KRG, therefore by the Iraqi party,” the source said. 

The development has already raised tensions between Turkey and the KRG since the latter basically runs its government services through the oil income, which was over $5.7bn last year. 
Iraq's federal court also ruled last year that the law regulating the oil industry in Iraqi Kurdistan was unconstitutional, and demanded that Kurdish authorities hand over their crude supplies. 
But the Turkish officials expect that a deal between all the parties involved would be reached in due time and the oil exports would resume. 
One Turkish official familiar with the past negotiations said Turkey aimed to drag the case once it understood that a settlement wasn’t likely with Baghdad because it doesn’t want KRG representatives in the room. 
"We even proposed to build them a sophisticated water management system, irrigation, dams and others which had a $5bn price tag,” the official said. "But they couldn’t get themselves to approve it. Because there are other centres of power in Iraq other than the government.”






وشە - تایبه‌ت